ئەو ئاماژانەی پێستت لەبارەی تەندروستیتەوە پێت دەڵێت


خەندان لایف

رەنگە وابزانیت پێستت رەنگدانەوەی تەندروستیت نیە، بەڵام بە پێچەوانەوە، زۆر کات پێستت چەند نهێنیەک لەبارەی تەندروستیەوە ئاشکرا دەکات، کە پێویستە فەرامۆشی نەکەیت.

یەکەم: هەڵئاوسانی خوار چاوەکان
لە ئەنجامی خۆراکی ناتەندروستەوە دروست دەبێت، کاتێک رێژەیەکی زۆر لە خوێ دەخۆیت ژێرچاوەکانت توشی هەلئاوسان دەبن، هەروەها کەمخەوی هۆکارێکی دیکەیە.

دوەم: وشکی پێست
وشکی پێست کاتێک کە بە کرێمی شێدارکەرەوەش چارەسەر نابێت، دەکرێت بەهۆی کەم خواردنەوەی ئاوەوە دروست بوبێت و واتای ئەوەیە رێژەیەکی کەم لە ئاو دەخۆیتەوە.

سێیەم: دروستبونی چرچی روخسار
کاتێک پێست توشی زو پیربون دەبێت لە تەمەنێکی کەمدا بە واتای ئەوە دێت پێست رێژەیەکی کەم لە کۆلاجینی تێدایە، پێویستە گرنگی بەو خۆراکانە بدەیت کە کۆلاجینی پێست بەرزدەکەنەوە.

چوارەم: دروستبونی پەڵە
دەکرێت بەو واتایە بێت رێژەیەکی زۆر لە خۆر بەر پێست دەکەوێت و بەبێ بەکارهێنانی دژە خۆر دەچیتە دەرەوە.

پێنجەم: زیپکە
کاتێک بێ هۆکار زیپکە دروست دەبێت دەکرێت نیشانەی ئەوە بێت رێژەیەکی زۆر لەشەکر دەخۆیت، یان سترێسی زۆرت هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 11097 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP