بۆ پیاوان.. چۆن لەدوای 40 ساڵی بە شیک پۆشی و سەرنجراکێشی بمێنیتەوە

خەندان لایف

بێگومان پیاوان گرنگی دەدەن بە ستایلی جلوبەرگیان و دەیانەوێت بە سەرنجراکێشی بمێننەوە، بەڵام کاتێک تەمەنیان لە 40 ساڵی تێدەپەرێت رەنگە پێیان وابێت ناتوانن هەمان ستایل بپۆشن کە پێشتر دەیانپۆشی و کەمتر سەرنجراکێش دەردەکەون بەڵام ئەگەر گرنگی بە خۆیان بدەن و ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەن پارێزگاری لە شیک پۆشی خۆیان دەکەن.

یەکەم: خانە نشینی خۆت رامەگەیەنە
کە تەمەنت گەیشتە 40 ساڵ بەو واتایە نایەت چیتر جلی جۆراوجۆر نەپۆشیت، بەڵکو گرنگی پێبدە، تەنها  دوربکەوە لە تێکەڵکردنی دو رەنگی گەرم پێکەوە.

دوەم: بەردەوام بە یەک ستایلەوە دەرمەکەوە
گرنگی بە ستایلی جۆراوجۆر بدە، ئەو ستایلانەی دەیپۆشیت لەگەڵ ئەو شوێنە بیگونجێنە کە بۆی دەڕۆیت.

سێیەم: گرنگی بە قەبارەی جل بدە
هیچ کات جلی گەورەتر لە قەبارەی خۆت مەپۆشە، چونکە زۆر نارێک دەرت دەخات، دڵنیابەرەوەی لەوەی ئەو جلانەی دەیپۆشیت سایز و قەبارەی خۆتن.

چوارەم: جلی ئوتوکراو بپۆشە
بەهیچ شێوەیەک ئەگەر جلەکەت ئوتونەکردبو مەیپۆشە، گرنگی بە رێکی جلەکانت بدە.

پێنجەم: چاویلکە و جانتا لەبیر مەکە
چاویلکە و جانتا جگە لەوەی بۆ هەمو تەمەنێک گونجاوە هەمو کات شیک دەرت دەخات.

شەشەم: بۆن لەبیر مەکە
هەمو کات بۆنی خۆش لە خۆت بدە، کە هۆکارێکە بۆ ئەوەی تێروانینی بەرامبەرەکەت بگۆڕێت دەربارەی ستایلەکەت.

حەوتەم: پێڵاوەکەت خاوێن بکەرەوە
پێڵاو یەکێکە لەو شتانەی هەمیشە لەلایەن بەرامبەرەوە سەرنج دەدرێت و زۆر شت لەسەر کەسایەتیت دەردەخات، بۆیە پێش چونە دەرەوە پێڵاوەکەت خاوێن بکەرەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 5947 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP