مەترسیدارترین ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی لاوازی بینایی

خەندان لایف

لە ئەنجامی دو توێژینەوە کە لە یەک دەیەی رابردو ئەنجامدراون دەرکەوتوە پەیوەندی راستەخۆ هەیە لە نێوان خۆراکی نا تەندروست ولاوازی بینایی چاو لە داهاتودا.

یەکێک لەو تویژینەوانە کە لە زانکۆی ئەمریکا ئەنجامدراوە دەرکەوتوە ئەو بەرهەمە سپیاییانەی رێژەیەکی زۆر لە چەوری تێدایە، لەگەڵ گۆشتی لە قوتونراو کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر بینایی چاوەکان لە داهاتودا.

هەروەها ئەو تویژینەوەیە ئەوەشی خستوەتەڕو کە ئەو خۆراکانەی لە ئارد و شەکری سپی دروست دەکرێت دەبنە هۆی لاوازی بینایی، بە خۆراکی ناتەندروست دادەنرێن.

ئەنجامی توێژینەوەیەکی دیکە، کە لە رۆژنامەی بریتانی بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتوە ئەو خۆراکانەی چەوری زۆریان تێدایە جگە لەوەی بینایی لاواز دەکەن مەترسی توشبون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 14704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP