باراک ئۆباما دڵخوازترین گۆرانیەکانی خۆی بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف

باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشوی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا باشترین ئەو گۆرانیانەی بڵاودەکاتەوە کە لە 2019 بەلایەوە پەسەند بونە.

باراک ئۆباما لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لیستی دڵخوازترین گۆرانیەکانی لە ساڵی 2019 بڵاودەکاتەوە دەڵێت "ئەم گۆرانیانە بە شێکن لەو گۆرانیانەی ئارەزوم لێیەتی، ئەگەر دەگەڕێیت بەدوای شتێکدا بەردەوامیت پێبدات لە کارەکەت یان یارمەتیت بدات بۆ ئەوەی وەرزشێکی باش بکەیت، ئەم گۆرانیانە یارمەتیدەرێکی باش دەبن".

لەنێو ئەو گۆرانیە پەسەندانەی باراک ئۆباما، گۆرانی خانمە هونەرمەند بیۆنسێ و لیزۆ هەیە، دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ئەو لیستی ئەو گۆرانیانە، لیزۆ خۆشحاڵی خۆی دەبڕی بۆ ئەوەی گۆرانیەکەی لەلایەن باراک ئۆباماوە پەسەندە و دەڵێت "سوپاس بۆ ئەوەی یارمەتیتدام ئەم بەیانیە دڵم خۆش ببێت".

Related image

ئه‌م بابه‌ته 4106 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP