پێنج خۆراک رێگری دەکات لە توشبون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر

خەندان لایف

چەند خۆراکێک هەیە کە مەترسی توشبون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر کەم دەکەنەوە.

یەکەم: بێری
زۆر سودبەخشە بۆ مێشک بەتایبەتی کاتێک لە بیستەکانی تەمەندا دەیخۆیت، لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە ئەو کەسانەی بێری وەکو شلیک، توتڕک لە نێوان ژەمەکاندا دەخۆن کەمتر مەترسی توشبونیان دەبێت بە ئەلزەهایمەر.
5 Foods You Can Eat to Fight Alzheimer’s Disease and 3 to Avoid
دوەم: سەوزەکان
خواردنی سەوزەوات سودەکانی سەرسوڕهێنەرن، لە دژی چەندین نەخۆشی مەترسیدار دەجەنگن، کە دیارترینیان نەخۆشی ئەلزەهایمەرە، بەهۆی ئەو ماددە خۆراکیانەی لە پێکهاتەیدا هەیە پیربونی میشک دوادەخات.
5 Foods You Can Eat to Fight Alzheimer’s Disease and 3 to Avoid
سێیەم: چەرەسات
خواردنی چەرەسات لە ژەمەکاندا سود زۆر بە مێشک دەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی، چەوری سودبەخش، ریشاڵ، دژە ئۆکسانە.
5 Foods You Can Eat to Fight Alzheimer’s Disease and 3 to Avoid
چوارەم: زەیتی زەیتون
پزیشکان رێنمایی هاوڵاتیان دەکەن لە ژەمە سەرەکیەکانتدا زەیتی روەکی وەکو زەیتی زەیتون بۆ خۆراکەکان زیاد بکەن، دوربکەونەوە لە کەرە یان هەر زەیتێکی دیکە.
5 Foods You Can Eat to Fight Alzheimer’s Disease and 3 to Avoid
پێنجەم: ماسی
لە ژەمەکانتدا خواردنی ماسی زیاد بکە لانی کەم هەفتەی جارێک پێویستە ژەمێک ماسی بخۆیت، ئەو کەسانەی گرنگی بە خواردنی ماسی دەدەن کەمتر مەترسی توشبونیان هەیە بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر.

5 Foods You Can Eat to Fight Alzheimer’s Disease and 3 to Avoid

ئه‌م بابه‌ته 12549 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP