بۆ ئەو خانمانەی پێستیان وشکە.. لە وەرزی زستاندا ئەم هەڵانە ئەنجام مەدە

خەندان لایف

پێستی وشک ئەکرێ لە باوانەوە مابێتەوە یان بەهۆێ حاڵەتێکەوە توش بوبیت، دەکرێ وشکیەکەی کەم بێت یان زۆر بێت و ببێتەهۆی تێکشکاندنی پێستەکە و خوران و توش بون بە نەخۆشیە درمیەکان، پێستی وشک بەوە دەناسرێتەوە لە روی زانستیەوە کە مادە شێدارکەرەوەکانی چینی دەرەوەی پێست نەماون یان زۆر کەم بونەتەوە و ئەویش دەبێتەهۆی زیاتر بە هەڵم بون و رۆشتنی ئاو لە پێست و وشک بونەوەی، لە وەرزی زستاندا پێست زیاتر وشک دەبێت، پێویستە لە ئەنجامدانی ئەم هەڵانە دوربکەویتەوە بۆ ئەوەی هیچ زیانێک بە پێستت نەگات.

یەکەم: بەکارهێنانی کرێمی جەستە
لە راستیدا ئاساییە کرێمی جەستە بەکاربهێنیت لە وەرزی زستاندا، بەڵام لەم وەرزەدا پێست زیاتر وشک دەبێت، بۆیە هەوڵبدە هەمان ئەو کرێمە بەکارمەهێنە کە لە وەرزی هاویندا بەکارتهێناوە.

دوەم: بەکارنەهێنانی کرێمی شیدارکەرەوە راستەوخۆ دوای گەرماو
لە وەرزی زستاندا ئەو کرەی پێویستە راستەخۆ دوای هاتنە دەرەوە لە گەرماو بیکەی بەکارهێنانی کرێمی جەستەیە، بۆ ئەوەی پێستت بە وشکی نەمێنێتەوە.
Image result for body lotion girl
سێیەم: بەکارنەهێنانی پاککەرەوە
لە وەرزی زستاندا گرنگ نیە ئەو پاککەرەوەی بەکاریدەهێنیت چەوری تێدا بێت یاخود نا، تەنیا گرنگە نەهێڵیت باڵانسی pH روخسار تێکبدات، بۆیە دوربکەوە بە بەکارهێنانی سابون.

چوارەم: مانەوەی زۆر لە شوێنی گەرم
زۆر مانەوە لە وێنی گەرم پێست زیاتر وشک دەکات، هەوڵبدە لە وەرزی زستاندا ئەو ئامێرانە بەکاربهێنە کە هەوای ماڵەکەت شێدار دەکەن.

Image result for air humidifier

 

ئه‌م بابه‌ته 9867 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP