بە وێنە؛ هاوشێوەکەی جێنیفەر لۆپێز هەموانی سەرسام کردوە

خەندان لایف

ناتالی میرسیک، ئەو کچە روسیە تەمەن 19 ساڵەیە کە هەموانی سەرسام کردوە بەوەی هاوشێوەی خانمە هونەمەند جێنیفەر لۆپێزی تەمەن 50 ساڵە، چەندین هەواداری ئەو خانمە پێیان وابوە ئەو خانمە بەراستی جێنیفەر لۆپێز بوە.

ناتالی چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە و دەڵێت "هەمیشە پێیان دەوتم تۆ لەو خانمە دەچیت، بەڵام ئەو کاتە تەمەنم 14 ساڵ نەبو نەمدەزانی جێنیفەر لۆپێز کێیە".

"دواتر دەستم کرد بە چەندکارێکی مۆدێل، ئەو خانمەی کاری ماکیاژەکەی بۆ دەکردم ستایلی قژ و ماکیاژەکەمی هاوشێوەی ئەو بۆ دەکردم، منیش نەمدەزانی چەند لەیەک دەچین"، ناتالی وتی.

وتیشی "ئێستا تەواوی مەکئەپ ئارتیستەکانی شارەکەم بە جێنیفەر لۆپێز بانگم دەکەن، تەنانەت هەندێکیان ناوی راستەقینەم نازانن، چەندین جار هەوادارەکانی ئەو خانمە لەسەر شەقام دەموەستێنن و وێنەم لەگەڵدا دەگرن".
Image result for Natalia Mirskikh and jennifer
ناتالی دەربارەی ناوبانگی خۆی لە ئێستادا وتی "وا هەست دەکەم بە هەمان شێوەی ئەو خانمە ناوبانگم هەبێت، لە سەرەتادا بیرکردنەوەم جیاواز بو، بەڵام ئێستا چێژی لێدەبینم و هیوادارم رۆژێک بتوانم ئەو خانمە ئەستێرەیە ببینم".

Image result for Natalia Mirskikh and jennifer

 

ئه‌م بابه‌ته 8496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP