چۆن پێستت لە رۆژانی سەرما و وشکی وەرز بپارێزیت


خەندان لایف

لەم وەرزەوە کەشوهەوا سارد و تاریکتر دەبێت، کە ئەمەش کاریگەری لەسەر تەواوی جەستە دەبێت بەتایبەتی پێست، پێویست دەکات پارێزگاری لێبکەیت بە شێوەیەک کە بە جوانی بیهێڵیتەوە، ئەم چەند شێوازە بەکاربهێنە بۆ ئەوەی سەرما و وشکی وەرز کاریگەری لەسەر پێستت دروست نەکات.

یەکەم: پێستت خاوێنبکەرەوە
پێستت خاوێنبکەرەوە بەتایبەتی ئەگەر رۆژەکەت ماکیاژت کردبو، پێستت بەئەو بەرهەمانە خاوێن بکەرەوە کە سابون لە پێکهاتەیاندا نیە.

دوەم: پێستت شێداربکەرەوە
دوای خاوێنکردنەوە کرێمی شێدارکەرەوە بەکاربهێنە، نەک تەنها پێستی روخسار، دڵنیابەرەوە لەوەی شەوان پێش نوستن تەواوی جەستەت بە کرێمی تایبەت شێداربکەیتەوە.

سێیەم: دژە خۆر بەکاربهێنە
مەرج نیە دژە خۆر تەنها لە رۆژانی هاوین بەکاربهێندرێت، بەڵکو پێویستە هەمو وەرزێک بەکاربێت، هەمو دو کاتژمێر جارێک نوێی بکەرەوە.

چوارەم: تۆنەر بەکاربهێنە
گرنگی بەکارهێنانی تۆنەر لەبیر نەکەیت، بەتایبەتی دوای لێکردنەوەی ماکیاژ، بۆ ئەوەی خانەکانی پێستت هەناسەبدات و نوێ ببێتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 5312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP