میوەیەک بۆ پێستی چەور

خەندان لایف

ئەو خانمانەی کە پێستیان چەورە کێشەی ئەوەیان هەیە چەوریەکی زۆر بە پێستیانەوە دەمێنێتەوە، روخساریان زۆر جار نا خاوێن دەرکەوێت، بەڵام دەکرێت میوە چارەسەرێکی باش بێت بۆ نەھێشتنی چەوری روخسار.

مۆز، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، دژە ئۆکسانە، یارمەتی خاوێنکردنەوەی پێست دەدات، چەوری سەر پێست خاوێن دەکاتەوە، دەتوانیت بەم شێوازە بەکاریبھێنیت.

مۆزێک ورد بکە، لەگەڵ یەک کەوچک ھەنگوین تێکەڵی بکە تا وەکو ھەویرێکی لێدێت، چەند دڵۆپێک ئاوی پرتەقاڵی بكە بەسەردا (دەتوانیت لەبری پرتەقاڵ لیمۆ بەكاربھێنیت).

بۆ ماوەی 15-20 خولەک بیدە لە روخسارت، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ، بە زویی کاریگەریەکەی دەردەکەوێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 9204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP