بە وێنە؛ گرانترین داری سەری ساڵ نمایشكرا

خەندان لایف

گرانترین داری کریسمس لە وڵاتی ئیسپانیا بە نرخی 15 ملیۆن دۆلار نمایشکرا.

بە پێی ھەواڵێکی ماڵپەری forbes ئەم دارە بە جوانترین و گەورەترین داری کریسمس دادەنرێت کە لە ھۆتێلی کێمپینسکی باھیا لە ئیستیپۆنا نمایشکرا.

ئەم دارە گرانبەھایە لەلایەن دیزاینەر و ھونەرمەندی بریتانی دێبی وینگھامەوە دروستکراوە، کە چەندین جار بۆ بۆنەو ئاھەنگەکان شیرینی بۆ کیم کارداشیان و کایلی جێنەر دروست کردوە، گرانترین کێکی جیھان کە ساڵی رابردو لە دوبەی نمایشکرا لەلایەن ھەمان دیزاینەرەوە دروستکراوە.

دارەکە چەندەھا بەردی گران بەھای تێدا بەکارھێنراوە بۆ رازاندنەوە، لەگەڵ ئەڵماس و زێڕ، بە چەند رەنگێکی جیاواز.

ھۆکاری نمایشکردنی ئەم دارە لەو ھۆتێلە بەمەبەستی راکێشانی سەرنجی میوانە، تێچوی مانەوەی یەک شەو لەو ھۆتێلە لەیەکێک لە شەوەکانی سەری ساڵ لە نێوان 180 دۆلار بۆ 690 دۆلارە.

ئه‌م بابه‌ته 5614 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP