پێشکەشکارێکی کورد لە پەخشی راستەوخۆدا باری تەندروستی تێکدەچێت

خەندان لایف

ھاودەم مه‌حمود، لە کاتی پێشکەشکردنی بەرنامە، باری تەندروستی تێکدەچێت، توشی جەڵتەی دڵ دەبێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێشکەشکاری بەرنامەی ئێن ئار تی دو كافێ ھاودەم مه‌حمود، لە کاتی پێشکەشکردنی بەرنامە لەگەڵ شاعیری کورد ھەڵمەت ھۆشیار، لەمیانەی گفتوگۆکردن دەربارەی کتێبی نامەی خەزان، باری تەندروستی تێکدەچێت و داوای راگرتنی بەرنامە دەکات.

دوابەدوای تێکچونی باری تەندروستی ھاودەم، بەخێرایی دەگەیه‌ندرێتە نەخۆشخانە، دەردەکەوێت بەھۆی تێکچونی لێدانی دڵیەوە توشی نۆبەی دڵ بوە، له‌ ئێستادا ته‌ندروستی جێگیره‌ و له‌ماڵه‌وه‌یه‌.

هاودەم مەحمود  لەدایکبوی ساڵی 1980، چه‌ند ساڵێكه‌ لەبواری راگەیاندندا وه‌كو پێشكه‌شكار کاردەکات.

ئه‌م بابه‌ته 39100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP