هۆکاری رەشی ژێر چاوەکان چیە؟


خەندان لایف

رەشی ژێر چاوەکان یەکێکە لەو کێشە باوانەی بە گشتی روبەڕوی خانمان و پیاوان دەبێتەوە، چەندین هۆکار هەیە کە وادەکات ژێرچاوەکانت رەش ببن کە دەکرێت بە زانینی هۆکارەکەی چارەسەری بکەیت.

هۆکارەکان: 
یەکەم: بەرکەوتنی خۆر دەبێتە هۆی گۆڕانی رەنگی پێست، پێست چرچ دەکات و پەڵە لەسەر روخسار دروست دەکات، هۆکارە بۆ دروستبونی رەشی ژێر چاوەکان.

دوەم: ماوەی دوگیانی، ئەو گۆڕانکاریانەی لە هۆڕمۆنەکانی جەستەدا رودەدات کاریگری لەسەر پێست دەبێت.

سێیەم: تەمەن، لەگەڵ زیادبونی تەمەندا کۆلاجینی پێست کەم دەبێتەوە، ژێرچاوەکان رەش دەبن.

چوارەم: خواردنی دەرمان، چەند دەرمانێکی پزیشکی هەیە کە کاریگەریان لەسەر پێست دەبێت.

چەند هۆکارێک هەن وادەکات رەشی ژێر چاوەکان زیاتر ببێت:
یەکەم: لەچاونەکردنی چاویلکەی هەتاو لەکاتی چونە دەرەوە.

دوەم: بەکارنەهێنای دژە خۆر.

سێیەم:
رێککنەخستەوەی هۆرمۆنەکان لە ماوەی دوگیانی.

چوارەم: بۆماوەیی کە لە باوانیەوە بۆی مابێتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 12598 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP