شاجوانی ئەمریکا بەشێوەیەکی جیاواز هەڵبژێردرا

خەندان لایف

لە مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی ئەمریکا، خانمێک بە ناوی کەمیل شرایر، نازناوی شاجوانی ئەمریکای پێبەخشرا.

شەوی پێنج شەممە مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی ئەمریکا بۆ ساڵی 2020 بەڕێوەچو، لە نێوان 50 پاڵیوراودا کەمیل شرایر نازناوی شاجوانی ئەمریکای بەدەستهێنا.

شاجوانی ئەمریکای ئەمساڵ بە شێوەیەکی جیاواز هەڵبژێردرا، شاجوانەکان بەهۆی شێوازی دەرکەوتنیانەوە و پێوەری جوانیان هەڵنەدەبژێردران، بەڵکو لەسەر ئاستی تواناو بەهرەکانیان هەڵدەبژێردران.

کەمیل بە چاکەتێکی تاقیگەوە چەند تاقیکردنەوەیەکی کیمایی ئەنجامدا، ئاشکرایکرد دەیەوێت بەهرەکەی زیاتر دەربخات و هۆشیاری بەکارهێنانی دەرمان بڵاوبکاتەوە.

کەمیل دەرچوی بەشی دەرمانساریە، وتی "من زانستیم، دەمەوێت خەڵک لە رێگەی پیشەکەمەوە من بناسن نەک لە رێگەی جەستەمەوە، ئامانجم ئەوەیە شاجوانی ئەمریکا کەسێک بێت کە شایەنی بێت".

Image result for miss america 2020

ئه‌م بابه‌ته 7085 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP