حەوت رێگە بۆ ئەوەی قژت پڕ بکەیت

خەندان لایف

قژ بەشێکە لە جەستەت بۆیە گرنگیپێدانی تایبەتی دەوێت، هەبونی قژێکی تەنک و زیان بەرکەوتو دەکرێت زۆر شت لەبارەی تەندروستیتەوە بخەنەڕو، وەکە ئەوەی کەم گرنگی پێدەیت یان سیستمی خۆراکیت باش نەبێت، چەند رێگەیەک هەیە بۆ ئەوەی قژت گەشەبکات و پڕتر بێت.

یەکەم: ماسکی هێلکە و ماست بەکاربهێنە
هێلکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین، بایۆتین، ڤیتامین بی12، کە دەبنە هۆی بەهێزبونی قژ، ماست و هێلکە تێکەڵبکە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بیدە لە قژت، دواتر قژت بشۆ.
9 Ways You Can Add More Volume to Thin Hair
دوەم: قژت لول بکە
قژی لول زیاتر قژت پڕ دەردەخات، شەوان قژت بشۆ و کۆیبکەرەوە، تا بەیانی وشک دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا قژت پڕ دەکات.
9 Ways You Can Add More Volume to Thin Hair
سێیەم: مەساج بۆ قژت بکە
پێش ئەوەی قژت بشۆیت بە زەیتی روەکی مەساج بۆ پێستی سەرت بکە بە شێوەی بازنەیی، بەم شێوەیە سوڕی خوێنی پێستی قژت چالاک دەبێت وقژت پڕتر و درێژتر دەبێت.
9 Ways You Can Add More Volume to Thin Hair
چوارەم: گرنگی بە خواردنی سەوزەو میوە بدە
خواردنی سەوزە میو و پرۆتینات، دەبێتە هۆی بەهێزبونی قژ، ئەو سەوزەواتانە بخۆ کە بایۆتین، ئاسن، ڤیتامینیان تێدایە.

پێنجەم: سەردانی پزیشک بکە
بۆ ئەوەی لە تەندروستی جەستەت دڵنیاببیتەوە پێوستە سەردانی پزیشک بکەیت، چونکە تێکچونی هۆڕمۆنەکان، کەمی ئاسن و ڤیتامین رەنگە هۆکاربێت بۆ روتانەوەی قژ و تەنکی قژ.
9 Ways You Can Add More Volume to Thin Hair
شەشەم: دوربکەوە لە بەکارهێنانی ئامێرە گەرمەکان

لەبری ئەوە ئەو بەرهەمانە بەکاربهێنە کە بە سروشتی قژت لول دەکەن، چونکە بەکارهێنانی ئامێرە گەرمەکان هۆکارێکی سەرەکیە بۆ هەڵوەرینی قژ.
9 Ways You Can Add More Volume to Thin Hair
حەوتەم: ماسکی ئەڤۆکادۆ و هێلکە بەکاربهێنە
ئەڤۆکادۆ دەوڵەمەند بە پرۆتین، لەگەڵ هێلکە کێشەی تەنکی قژ چارەسەر دەکەن، دەتوانیت زەیتی زەیتونی تێکەڵ بکەیت بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشتری هەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 30479 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP