ماسکی پەتاتە بۆ لابردنی زیپکە و پەڵەی روخسار


خەندان لایف

پەتاتە یەکێکە لەو خۆراکە بەسودانەی بەهۆی پێکهاتە خۆراکیەکانی چەندین سودی گرنگ بە پێست دەگەیەنێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان، دژە ئۆکسانە، پێست خاوێن دەکاتەوە یارمەتی لابردنی پەڵەو زیپکەی روخسار دەدات، دەتوانیت بۆ چەند مەبەستێک بەکاری بهێنیت.

یەکەم: ماسکی پەتاتە بۆ لابردنی خانە مردوەکانی پێست، خاوێنکردنەوە و لابردنی شوێنی زیپکە و پەڵە.
دو کەوچک نیسک
یەک کەوچک پەتاتە
نیو کەوچک گوشراوی لیمۆ
یەک کەوچک هەنگوین
نیسکەکە بە درێژای شەو بکەرە ناو ئاوەوە تا بەیانی، دواتر بە کەوچک وردی بکە لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکە تێکەڵی بکە بە باشی، بیدە لە پێستت بە شێوەی بازنەیی مەساجی بۆ بکە چەند خولەکێک، بۆ ماوەی 20 خولەک جێی بهێڵە، دواتر بە ئاو بشۆ، هەفتەی 2-3 جار دوبارەی بکەرەوە.


دوەم: ماسکی پەتاتە بۆ خاوێنکردنەوە و کاڵکردنەوەی پەڵە، لابردنی زیپکە.
یەک کەوچک پەتاتە
یەک کەوچک هەنگوین
یەک کەوچک ئاوی تەماتە
تێکەڵیان بکە بە باشی، بیدە لە پێستت، بۆ ماوەی 15-20 خولەک جێی بهێڵە، رۆژی یەک جار دوبارەی بکەرەوە بۆ ئەوەی زیپکەکانی روخسارت نەمێنێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 8744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP