چەند تێبینیەک بۆئەوەی لەوەرزی زستاندا ماڵەکەت گەرمتر دەربکەوێت

خەندان لایف

لە وەرزی زستادا بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و پلەکانی گەرما زیاتر هەست بە سەرما دەکەیت، جگە لە پۆشینی جل و گەرم کردنی ماڵ، دەتوانیت بە رازاندنەوەی دیکۆری ماڵەکەت وابکەیت کە ماڵەکەت گەرم دەربکەوێت، چونکە بینینی ئەم دیکۆرانە کاریگەری لەسەر دەرونی مرۆڤ دەبێت و وادەکات هەست بە گەرمی بکات.

یەکەم: رەنگی تاریک
هەڵبژاردنی رەنگی تاریک بۆ کەلوپەلەکانی ژورەکەت ماڵەکەت گەرمتر دەردەخات، وەکو رەش، قاوەیی، رەساسی.

دوەم: رەنگی دیوار
بە هەمان شێوە رەنگردنی دیواری ماڵ کاریگەری دەبێت، هەوڵبدە رەنگی تاریک هەڵبژێرە ماڵەکەت گەرمتر دەردەخات.

سێیەم: فەرو
بۆ داپۆشینی قەنەفەکانت فەرو بەکاربهێنە کە دوادەکات گەرم ببیتەوە.

چوارەم: رەنگی سور
رەنگێکە گەرمی دەبەخشێن بە دیکۆری ماڵەکەت، زیاتر دیکۆرێکی کلاسیکی بە ژورەکەت دەبەخشێت.

پێنجەم: فەرش
رەنگە لە وەرزی زستاندا فەرشی ماڵەکەت بگۆڕیت، هەوڵبدە رەنگی تۆخی بۆ هەڵبژێرە.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 13684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP