ئەو بابەتانەی لە ماوەی 10 ساڵی رابردو زۆرترین دەنگدانەوەی هەبو

خەندان لایف

لە نێوان ساڵی 2010 بۆ 2019 چەندین روداوی جۆراوجۆر رویاندا، کە هەندێکیان دەنگدانەوەی گەورەی هەبو، بو بە باسی تۆڕە کۆمه‌لایەتیەکان و تەواوی شاشەکانیان داگیرکرد، ماڵپەری elle ئەو بابەتانەی بڵاوکردەوە کە لە یەک دەیەی رابردو زۆرترین دەنگدانەوەی هەبو.

یەکەم: جلەکانی لەیدی گاگا، کەزیاتر بە ستایلی گۆشت ناسرا، ستایلی عەزی و پێلاوەکەی هاوشێوەی گۆشت بو کە زۆرێک پێیان وابو لە گۆشتی گا ئەو عەزیەی دوریوە.
Image result for Lady Gaga's Meat Dress
دوەم: گروپی وەن دایرێکشن دروست بو و زۆرترین ناوبانگیان پەیدا کرد.
best culture moments 2010
سێیەم: تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دروست بو، کە زۆرترین بەکارهێنەری هەبو لە ماوەیەکی کەمدا، لە ئێستادا یەک ملیار بەکارهێنەری هەیە.
pop culture moments decade 2010s
چوارەم: کارداشیان و خێزانەکەی دەرکەوتن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیان داگیر کرد، لەگەڵ ئەوەی یەکەم دەرکەوتنی کیم کارداشیان لە 2007 بو، بەڵام لە 2010 ناوبانگی پەیدا کرد.
pop culture moments decade
پێنجەم: زنجیرە فیلمی هاری پۆتەر کۆتایی هات، ئێما واتسن، زیاتر دەرکەوت و لە چەندین فیلم رۆڵی بینی.
best pop culture moments 2010s
شەشەم: زنجیرەی یاری تەختی پاشایەتی تەواوی شاشەکانی تەلەفزیۆنی داگیر کرد، لە 2011 بەرهەم هات لە 2019 کۆتایی پێهات.
best culture moments decade 
حەوتەم: ئەنجیلینا جولی خەڵاتی ئۆسکاری وەرگرت، دەرکەوتنی بەم ستایلەوە تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تەنی.
pop culture moments decade 2010s
هەشتەم: خانمە مۆدێلەکان دەرکەوتن، لە کاتێکدا پێشتر هیچ خانمە مۆدێلێک بەو شێوازە ناوبانگی نەبو، بەڵام لە ئێستادا خانمە مۆدێلەکان بونەتە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
pop culture moments 2010s decade
نۆیەم: کایلی جێنەر براندی تایبەتی خۆی خستەبازاڕەوە، کە تەواوی بازارەکانی جیهانی گرتەوە و رێژەیەکی زۆر لە بەکارهێنەری براندەکەی هەبو.
culture moments 2010s
دەیەم: عەزیەکەی ریهانا لە ئاهەنگی مێت گالا بو بە باسی تۆڕە کۆمه‌ڵایەتیەکان، چەندین کاریکاتێر و وێنەی گاڵتە ئامێزی لەسەر دروستکرا.
best pop culture moments 2010s decade
یانزەیەم: هەڵبژاردنی براوەی خەڵاتی ئۆسکار بە هەڵە، کاتێک فیلمی لالا لاند یەکێک بو لە پاڵێوراوانی خەلاتی ئۆسکار، دواتر ناوی ئەکتەران خوێندرایەوە و بانگهێشتی سەر ستەیج کران و وترا کە براوی خەڵاتەکەن، تا ئێرە هەمو شتێک ئاسایی بو، لە ناکاو جیمی کیمێل هاتە سەر ستەیج و وتی براوەکە بە هەڵە هەڵبژێردراوە، فیلمی Moonlight خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە.
best pop culture moments decade
دوانزەیەم: هاتنی میگان مارکڵ بۆ خێزانی شاهانەی بریتانیا و هاوسەریگیریکردنی لەگەڵ شازادە هاری.

pop culture moments decade

 

ئه‌م بابه‌ته 9869 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP