ئەو ستایلی جلوبەرگانەی لە 2019 باو بون

خەندان لایف

لە ساڵی 2019 ئەو هەفتە نمایشانەی کە دەکرا نوێترین ستایلەکانی دەردەخست کە بۆ ئەو ساڵە نوێبون لەلایەن دیزاینەرە بەناوبانگەکانەوە دیزاین دەکران و نمایش دەکران، هەندێک لە ستایلەکان لە ماوەیەکی کەمدا بون بە مۆدێل و لەلایەن خه‌ڵکی و ئەستێرە بەناوبانگەکانیشەوە دەپۆشران، ئەوانیش:

یەکەم: ستایلی تێکەڵکردنی رەنگەکان کە بە تای دای ناسراوە، خواستێکی زۆری لەسەر بو.
image
دوەم: ستایلی یەک شانی، کە دواتر چەندین عەزی و بلوز لەسەر ئەو ستایلە بەرهەم هاتن.
image
سێیەم: تێکەڵکردنی چەند نەخشێک پێکەوە.
image
چوارەم: رەنگی فسفۆری، وەکو رەنگی پرتەقاڵی، زەرد، سەوز، پەمەیی.
image
پێنجەم: ریشوی رەنگاو رەنگ، ئەو ستایلانەی زیاتر ریشویان هەیە لە ماوەیەکی کەمدا بو بە باو، دواتر چەند رەنگێکی جیاواز پێکەوە تێکەڵدەکران.
image
شەشەم: کەپ یان سەرشان، بە چەند ستایلێکی جیاواز.
Related image
حەوتەم: جلی چنراو،ئەو جلانەی بە خوری دەچنرێت بۆ ئەمساڵ خواستی زۆری لەسەر بو.
image
هەشتەم: رەنگی پەمەیی و سور، کە رەنگە تا ئێستا پێکەوە نەتکردبێت بەڵام ستایلێکی سەرنجراکێشە.
image
نۆیەم: جلی پڵنگی، بە چەند رەنگێکی جیاواز زۆرترین خواستی لەسەر بو.
image
دەیەم: جلی زێبرا، بە چەند ستایل و رەنگێکی جیاواز نمایشدەکراو باوبو.

image

ئه‌م بابه‌ته 6739 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP