شێوازی ئامادەکردنی برمە


خەندان لایف

پێداویستەکان:
نیو کوپ زەیت
3 کوپ ئارد 
1 کوپ ئاو 
خوێ و کەمێ نیشاستە بۆ پان کردنەوە 

پێویستیەکانی ناوەکەی: 
گوێز 
گوێز هندی 
فستق 
دارچینی 
شەکر 

شێوازی ئامادەکردنی:
ئارد، خوێ، زەیت، ئاوەکە تێکەڵ بکە و بیشێلە.
- دایبنێ تا 10 خولەک پاشان هەویرەکە خڕخڕ دەکەین وبە نیشاستە پانی بکەرەوە.
- کەرت کەرتی بکە، گوێز  پێداویستیەکانی دیکەی تێبکە.
- پاشان بەدەوری تیرۆکێک لولی بکە و لۆچی بکە وتیرۆکەکە دەربکە.
- پاشان بکەرە فڕنەوە، هەر بەگەرمی شیلەی بەسەردا بکە.

ئه‌م بابه‌ته 11713 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP