زانیاری نوێ ئاشکرا دەبێت دەربارەی ئەو دزیەی لەخانمە مۆدێلێک کرا

خەندان لایف

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردو خانمە مۆدێلی بریتانی تامارا ئەکلستۆن رایگەیاند بە بەهای 97 ملیۆن دۆلار دزی لێکراوە ئەو کاتەی بۆ پشوی سەریساڵ ماڵەکەی جێهێشتوە، دواتر ئاشکرابو رۆژێک پێش ئەوەی دزی لەو خانمە مۆدێلە بکرێت، دزی لە خانمێکی سعودی کراوە کە لە نزیکی تامارا ئەکلستۆن ژیاوە.

ئەو خانمە سعودیە کاتژمێرێکی دەستی بە بەهای 7 ملیۆن و 858 هەزار دۆلار لێدزراوە، کە بۆ رۆژی دواتر لە ماڵی تامارا بە بەهای 97 ملیۆن دۆلار خشڵ و زێر و ئەڵماس براوە.

ئەو خانمە سعودیە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی کە پەنجەرەی ماڵەکەیان شکاندوە و هاتونەتە ژورەوە، پاشان لە ژوری نوستنەکە ئەو کاتژمێر و خشڵە گرانبەهایانەیان بردوە و وتی "هەست دەکەم پۆلیس دەربارەی دەربارەی ئەم بابەتە زۆر کەمتەرخەمن، من دەترسم و ناوێرم بگەڕێمەوە هەست دەکەم لەندەن لە ئێستادا هیچ یاسایەکی تێدا نیە".

وتیشی "کاتێک کە خوێندمەوە کە تامارا دزی لێکراوە وام بیرکردەوە هەمان ئەو کەسانە بن کە رۆژی رابردو دزیەکەیان لە من کرد".

ئەو خانمە سعودیە لەگەڵ کوڕە 21 ساڵانەکەی پێکەوە دەژین، رایگەیاند بە سەرەتای ئەم مانگە دەگەرێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی و لە لەندەن نامێنێتەوە.

 

تامارا ئەکلستۆن، دەربارەی دزیکردنەکە لە زمانی پۆلیسی لەندەنەوە رایگەیاند "تا ئێستا سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکراون بەڵام تۆمەتبارەکان تا ئێستا دانیان بەوەدا نەناوە دزیان ئەنجام دابێت".

ئه‌م بابه‌ته 6112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP