بەهۆی قاچە دەستکردەکانیەوە بەناوبانگ دەبێت

خەندان لایف

پشیلەیەکی تەمەن 6 ساڵ دوای ئەوەی لە روداوێکدا قاچەکانی لەدەست دەدات، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ناوبانگێکی زۆر پەیدا دەکات.

ڤیتۆ، لە ئێستادا دو قاچی دەستکردی بۆ دروستکراوە، دوای ئەوەی بەهۆی روداوی هاتوچۆوە قاچەکانی دەدەست دەدات ئەو کاتەی لەگەڵ خاوەنەکەی پیاسەیان دەکرد.

دوابەدوای روداوەکە ئەو دو هاوسەرەی خاوەنی ئەو پشیلەیەن، گەیاندیانە نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا، بەڵام هەردو قاچەکانی لەدەستدا.

چیرۆکی ڤیتۆ ئەو کاتە بڵاوبوەوە کە دوای روداوەکە ئەو دو هاوسەرەرە وێنەی ڤیتۆیان بڵاوکردەوە لە ژێرهاشتاگی "ڤیتۆ باشترین ئەستێرەیە".

لە ئێستادا ڤیتۆ دو قاچی دەستکردی هەیە، خاوەنی پێگەی فەرمی خۆیەتی لە تۆڕی کۆمه‌ڵایەتی ئینستاگرام، ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 3998 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP