بۆ یەکەمینجار پێنج خانمی رەش پێست لەیەک مانگدا نازناوی شاجوان بەدەستدەهێنن

خەندان لایف

لە ساڵانی سەرەتای دەستپێکردنی شاجواندا، خانمانی رەش پێست رێگەیان پێنەدەدرا بەشداری شاجوان بکەن تا ساڵی 1940، تا 30 دواتریش هیچ خانمێکی رەش پێست نازناوی شاجوانی جیهانی پێنەبەخشرا، تا ئەوەی یەکەمین خانمی رەش پێست لە ساڵی 1990 توانی ئەو نازناوە بەدەست بهێنێت.
 
بەڵام لەم چەند ساڵەی کۆتاییدا ئەو بیرکردنەوەیە بە تەواوی گۆڕا، خانمانی رەش پێست هاوشێوەی خانمانی سپی پێست توانیان نازناوی شاجوان بەدەست بهێنن، لە ئێستادا پێنج خانمی رەش پێست لە یەک کاتدا وەکو شاجوان هەڵبژێردراون.

بە پێی هەواڵێکی تۆڕی cnn بۆ یەکەمینجارە پێنج خانمی رەش پێست لە ماوەی مانگێکدا نازنای جیاوازی شاجوان بەدەست بهێنن، ئەوانیش (شاجوانی گەردون، شاجوانی جیهان، شاجوانی ویلایەتە یەکگرتوەکان، شاجوانی ئەمریکا، شاجوانی هەرزەکاری ویلایەتە یەکگرتوەکان).

شاجوانی ئەمریکا لە لێدوانێکدا دەربارەی ئەوەی چەند خانمێکی رەش پێست هەڵبژێرداون، رایگەیاند "وابیردەکەمەوە خانمانی رەش پێست پێویستیان بەوە بێت هەڵببژێرێن، چونکە ئەوە سیمبولێکە و نیشانمان دەدات کە گرنگ نیە خەڵکی کوێیت و لە چ وڵاتێک دەژیت.. تۆ دەتوانیت سەرکەوتن بەدەست بهێنیت".

هەروەها زۆزبینی تونزی لە کاتی هەڵبژاردنی وەکو شاجوانی جیهان رایگەیاند "من لە شوێنێک گەورەبوم هەمو ئەو خانمانەی لەوێن هاوشێوەی منن، هەمان جۆری رەنگی پێست و هەمان قژن، کە هەرگیز نەماندەزانی کە ئێمە بەو شێوەیە جوان بین".
 
وتیشی "ئێستا کاتی ئەوەیە ئیتر لەو بیرکردنەوەیە بوەستین، من دەمەوێت منداڵەکان تەماشام بکەن و روخسارم ببینن، دەمەوێنن ببینن کە ئەوانیش وەکو من وان و جوانن".

 

ئه‌م بابه‌ته 4112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP