نرخی تاجەکەی شاجوانی گەردون چەندە؟

خەندان لایف

نرخی تاجەکەی شاجوانی گەردونی ئەمساڵ، بە 5 ملیۆن دۆلار دەخەملێنرێت.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری channel24 ئەو تاجەی بۆ ئەمساڵ کرایە سەر زۆزیبینی تونزی، نرخەکەی بە 5 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت، تاجەکە بە "هێزی یەک دەنگی" ناونراوە، لەلایەن کۆمپانیای مواواد بەرهەم هێنراوە.

ئەو تاجە زیاتر 1770 پارچەی ئەڵماسی پێوەیە، کە نزیکەی 18 عەیارەیە، لە ناوەراستی تاجەکە پارچەیەک ئەڵماسی رەنگ ئاڵتونی هەیە، لەگەڵ دو پارچەی بچوکتر لە ئەملاو ئەولای تاجەکە، کێشیان 62.83 عەیارەیە.

ئەم تاجە نوێیەی شاجوانی گەردون بۆ یەکەمنجار لەلایەن شاجوای گەردونی 2018 لەسەرکرا کە لە 8ی دیسەمبەری ساڵی رابردو هەڵبژێردرا، بۆ دوەمینجار بەخشرایە شاجوانی گەردونی ئەمساڵ.

 

ئه‌م بابه‌ته 7743 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP