چەند رێگەیەک بۆ ئەوەی کلسی کترییە کارەباییەکەت خاوێن بکەیتەوە


خەندان لایف

زۆرکەس کتری کارەبایی بەکاردەهێنیت بۆ گەرمکردنی ئاو، کاتێکی کەمی دەوێت و ئاسانترە، بەڵام زۆر کات روبەڕوی کێشەیەک دەبنەوە، کە کترییەکە کلسێکی زۆر لە خۆدەگرێت، کاریگەری لەسەر تامی ئاوەکە دادەنێت، دەتوانیت بەم چەند رێگەیە خاوێنی بکەیتەوە.

یەکەم: سرکەی سێو
چەند دڵۆپێک سرکەی سێو بکەرەو ناو پەرداخێک ئاوەوە، بیکەرە ناو کتریە کارەباییەکە، پاشان دایبگرسێنە تا دەکوڵێت، بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر جێی بهێڵە تا سارد دەبێتەوە، پاشان بە ئیسفج بیشۆ، دواتر هەندێک ئاوی تری تێدا بکوڵێنە بۆ ئەوەی بۆنی سرکەکە بڕوات.

دوەم: لیمۆندۆزی
دو کەوچک لیمۆندۆزی بکەرە ناو پەرداخیک ئاوەوە و لە کتریەکەدا بیکوڵێنە، دواتر بە ئیسفنجێک بشۆ و بە باشی خاوێنی بکەرەوە.

سێیەم: ئاوی تەماتە
هەندێک ئاوی تەماتە لەگەڵ ئاو لەناو کتریەکەدا بکوڵینە و دواتر بیشۆ.

ئه‌م بابه‌ته 18500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP