براندێک جلوبەرگی مەلەکردن بۆ خانمانی باڵاپۆش بەرهەم دەهێنێت

خەندان لایف

براندی نایک، جلوبەرگی مەلەکردن بۆ خانمان باڵاپۆش بەرهەم دەهێنێت بۆ ئەوەی خانمانی باڵاپۆش چانسی ئەوەیان هەبێت بەشداری کێبرکێی مەلەکردن بکەن.

نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای نایک، تایبەتە بە خانمانی باڵاپۆش، کە جلوبەرگی مەلەکردنە، بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە کێشی کەمە، ئاسانە بۆ هەناسەدان، زو وشک دەبێتەوە.

بە پێی راگەیاندراوێکی کۆمیانیای نایک، ئەم جلوبەرگە بۆ ئەوەیە خانمانی باڵاپۆش زیاتر هەست بە ئاوسدەیی بکەن لە کاتی مەلەکردندا، چانسی ئەوەیان هەبێت بەشداری کێبرکێ جیهانی و ناوخۆییەکان بکەن.

براندی نایک ئاماژەی بەوەکرد ئەم بیرۆکەی جلوبەرگی مەلەیە، زیاتر گەشەی کرد کاتێک چەند خانمە وەرزشەوانێک گلەییان هەبو دەربارەی ئەو لەچکە ئاساییەی لە کاتی مەلەکردن پۆشیبویان، بۆیە براندی نایک جلوبەرگی تایبەتی بە خانمانی باڵاپۆش دروستکرد.

 

ئه‌م بابه‌ته 5865 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP