شاجوانی جیھان ھەڵبژێردرا

خەندان لەیف

لە مەراسیمێکدا بۆ ھەڵبژاردنی شاجوانی جیھان، خانمە شۆخ و شەنگ تۆنی ئان، نازناوەکەی بەدەستھێنا.

شه‌وی رابردو مەراسیمی ھەڵبژاردنی شەست و نۆیەمین شاجوانی جیھان، لە شاری لەندەن بەڕێوە چو، تۆنی ئان سینگی تەمەن 23 ساڵ لە وڵاتی جامایکا لە نێوان 10 بەربژێردا نازناوی شاجوانی جیھانی بەدەست ھێنا.

لەگەڵ ھەڵبژاردنی تۆنی ئان، وەکو شاجوانی جیھان، دو ھاوەڵیشی بۆ دەستنیشانکرا، ئۆفێلی لە وڵاتی فەرەنسا وەکو ھاوەڵی یەکەم، راجاسان لە وڵاتی ھندستان وەکو ھاوەڵی دوەم ھەڵبژێردران.

ھەڵبژاردنی شاجوانی جیھان بە ھەفتەیەک دوای ھەڵبژاردنی شاجوانی گەردون ھات، کە زۆزیبینی تونزی بوبە خاوەنی نازناوی شاجوانی گەردون.

ئه‌م بابه‌ته 12166 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP