ئەو زانیاریانەی لەبارەی خۆشەویستییەوە بە هه‌ڵە بیستوتە


خەندان لایف

ئاسان دەکەویتە پەیوەندی خۆشەویستی کەسێکەوە، بەڵام ئاسان نیە درێژەی پێبدەیت، چونکە درێژەدان بە پەیوەندی خۆشەویستی پێویستی بە لێکتێگەیشنت و لێبوردەیی هەیە، هەندێک زانیاری هەیە دەربارەی خۆشەویستی کە بە هه‌ڵە پێت وتراوە و هەرگیز باوەڕیان پێمەکە.

یەکەم: خۆشەویستی بەسە بۆ ئەوەی پەیوەندیەکی بەهێزتان هەبێت
زۆر کات رەنگە گوێبیستی ئەمە بوبێتیت، بەڵام هەڵەیە و راست نیە، لەگەڵ خۆشەویستیدا رێزگرتن، تێگەیشتن، متمانە دەبێتە هۆی بەهێزبونی پەیوەندی.

دوەم: غیرەکردن نیشانەی خۆشەویستیە
لە راستیدا بەو شێوەیە نیە، خۆشەویستی راستەقینە لەسەر بنەمای متمانە بنیاد دەنرێت، بۆیە غیرە کردن نیشانەی خۆشەویستی راستەقینە نییە.

سێیەم: خۆشەویستەکەت هەمو کات دەزانێت پێویستیەکانت چین
لە راستیدا مەرج نیە هەمو کات بزانێت تۆ چیت پێویستە بۆیە کاتێک هیچ شتێک دەربارەی پێویستیەکانت بە خۆشەویستەکەت ناڵێیت چاوەڕێ مەکە خۆی بزانێت.

چوارەم: شەرکردن کۆتایی بە خۆشەویستی دەهێنێت
مەرج نیە تەنها بۆ ئەوەی کۆتایی بە پەیوەندی تۆ و خۆشەویستەکەت نەیەت هەمو شتێک قبوڵ بکەیت، ئەمە کارێکی هەڵەیە، شەرکردن کۆتایی پەیوەندی خۆشەویستی نییە بەڵام هەوڵبدە بە گفتوگۆی هێمنانە قسە دەربارەی کێشەکانتان بکەن.

پێنجەم: تەنیا کاتێک خۆشەویستەکەت تۆی دەوێت کە لەگەڵت بێت
مەرج نیە کە خۆشەویستەکەت لێت دور بو یان بە هەر هۆکارێک کاتی بۆت نەبو، بە واتای ئەوە بێت تۆی خۆشناوێت، چونکە خۆشەویستی لە مێشکدایە و هەمو کاتێک پێویستی بە بینین نیە.

شەشەم: بڵاوکردنەوەی هەمو ژیانی سۆزداریت واتای خۆشەویستییە
لە راستیدا خۆشەویستی پەیوەندیدار نیە بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە، بۆیە کاتێک دەبینیت کەسێک تەواوی ژیانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکاتەوە مەرج نیە لە راستیدا بە هەمان شێوە بێت.

حەوتەم: کڕینی دیاری واتای خۆشەویستیە
مەرج نیە کە خۆشەویستەکەت دیاریت بۆ ناکڕێت واتای ئەوە بێت تۆی خۆشناوێت، هەر کەسێک رێگەی جیاوازی هەیە بۆ ئەوەی خۆشەویستی خۆی دەربخات.

هەشتەم: پێویست ناکات جگە لە خۆشەویستەکەت گرنگی بە کەس بدەیت
لە راستیدا ئەم بیرکردنەوەیە هەڵەیە، هەمو کەسێک پێویستی بە گرنگی پێدان هەیە، بۆیە لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا گرنگی بە خێزان و هاوڕێکانیشت بدە.

ئه‌م بابه‌ته 28863 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP