سیری ژیانی گەنجێک لەمردن رزگار دەكات


خەندان لایف        

لەویلایەتی ئەیوای ئەمریکا ژیانی هەرزەکارێک لەمردن رزگارکرا، لەپاش ئەوەی داوای لە سیری کرد تەلەفۆن بە خزمەتگوزاری فریاکەوتنەوە بکات.

گایل سالسیدۆ، گەنجێکی تەمەن 18 ساڵانی ویلایەتی ئەیوای ئەمریكایە لەکاتێکدا، بە ئوتومبێلەکەیەوە بەرەو کۆلێژەکەی خۆی دەڕۆشتەوە، لەناکاو کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدا و خۆی کێشا بە پارچەیەکی سەهۆڵدا و کەوتە ناو روباری وینباگۆ.

ئەو گەنجە 18 ساڵانە لە ترسی ژێرئاو کەوتنی ئوتومبێلەکەی، بەپەلە بەدوای مۆبایلەکەیدا گەڕاوە بۆ ئەوەی بتوانێت پەیوەندی بە خزمەتگوزاری خێراوە بکات، بۆ ئەوەی بەهانایەوە بێن.

سالسیدۆ دەڵێت"کاتێک بێ هیوابوم لە دۆزینەوەەی مۆبایلەکەم، هاوارم کرد، سیری پەیوەندی بە 911ەوە بکە".

ئاماژەی بەوەشکرد"لەو کاتەدا کە هەمو دەوروبەری تەماوی بوە، ئەو بەردەوام بەدوای موبایلەکەدا گەڕاوە، لەکۆتایدا سیری پەیوەندی بە خزمەتگوزاری خێراوە کردوە، بەهۆی سیریەوە توانیویەتی مۆبایلەکەی بدۆزێتەوە".

دوای ئەوەی سیری پەیوەندی بە 911ەوە، کردوە دەستبەجێ تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتونەتە ناوچەی روداوەکە، بەڵام دەرگای شۆفێرەکە نەکراوەتەوە و بەردەوام ئاو هاتوەتە ناو ئوتومبێلەکەوە.

سالسیدۆ وتی"کاتێک پیاوانی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی روداوەکە، بەهۆی ئاوە بەستوەکەوە هەست لە قاچەکانمدا نەمابو، هەمو هێزی خۆم بەکارهێنا بۆ ئەوەی بەیارمەتی پیاوانی فریاکەوتن لە پەنجەرەی ئوتومبێلەکەوە بێمە دەرەوە."

لەدوای دو کاتژمێر لە روداوەکە سالسیدۆ گەیەنرایە نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری دەرونی و جەستەیی، کە بەهۆی ئەو شۆکە گەورەیەوە توشی ببو.

ئه‌م بابه‌ته 7264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP