هەندێک هەڵسوکەوتی خانمانی دوگیان کە کاریگەری خراپی لەسەر کۆرپەلە دەبێت

خەندان لایف

لە توێژینەوەیەمدا هاتوە، نیگەرانی و توڕەبونی خانمانی دوگیان دەبێتە هۆی کەمی کێشی کۆرپەلە و لەدایکبونی ناکام، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک هەڵسوکەوت و خوی دیکە هەیە کە کاریگەری لەسەر داهاتوی کۆرپەلە دەبێت و پێویستە خانمان لە ماوەی دوگیانیدا لێی دوربکەونەوە.

یەکەم: شەڕکردن و هاوارکردن
شەڕکردن لە ماوەی دوگیانیدا دەبێتە هۆی نیگەرانی و خەمۆکی، کە زیانی بۆ کۆرپەلە دەبێت بەتایبەتی داهاتوی منداڵەکە، سیستمی بەرگری لەشی بێهیز دەکات و زیان بە مێشکی دەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەشدا هاوارکردن کاریگەری نەرێنی لەسەر دایک دەبێت، هۆکارە بۆ دروستبونی سەرئێشە و دڵ تێکەڵهاتن و کەم خەوی.
9 Behaviors of Pregnant Moms That Affect Their Babies
دوەم: زۆر خواردنی شەکر
ئەو خانمانەی لە ماوەی دوگیانیدا رێژەیەکی زۆر لە شەر دەخۆ، لە داهاتودا منداڵەکەیان کێشەی لە فێربون و بیرهاتنەوە دەبێت، باشترە لە بری شەکر میوەی شیرین بخۆن.
9 Behaviors of Pregnant Moms That Affect Their Babies
سێیەم: ناجێگیری باری دەرونی
ناجێگیری باری دەرونی لە ماوەی دوگیانیدا باوە لەناو خانماندا، کە هەست بە سترێس و نیگەرانی دەکات و بە زویی کۆتایی دێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر مێتابۆلیزمی جەستە دەبێت، بەهۆی گۆڕانی هۆڕمۆناتەوە توشی ئەم حاڵەتە دەبێت، کە پێویست دەکات چارەسەر بکرێت بەوەی بڕی پێویست بخەویت، لە هەوای خاوێندا پیاسە بکەیت، ئارام ببیتەوە.
9 Behaviors of Pregnant Moms That Affect Their Babies
چوارەم: پشو وەرگرتن لە گەرماو
پشو وەرگرتن لە ساونا یان گەرماوی گەرم رەنگە وابکات ئارام ببیتەوە، بەڵام بۆ تەندروستی کۆرپەلە باش نیە، هەوڵبدە ماوەی 10 خولەک زیاتر لەوێ نەمێنیتەوە، یان پلەی گەرمی ئەوێ هەمان پلەی گەرمی جەستەت بێت.
9 Behaviors of Pregnant Moms That Affect Their Babies
پێنجەم: گریان
گریان لە ماوەی دوگیانیدا ئاساییە چونکە لەو ماوەیەدا زیاتر بەسۆز دەبیت، بەڵام گریان دەبێتە هۆی ئەوەی ئارەزوی خواردن لەدەست بدەیت، بۆ ماوەیەکی زۆر بخەویت و جەستەت ناچالاک بێت کە بۆ کۆرپەلە باش نین.
9 Behaviors of Pregnant Moms That Affect Their Babies
شەشەم: کێشەی نوستن
بە پێی توێژینەوەیەک %78 خانمان روبەڕوی کێشەی نوستن دەبنەوە، کە بەهۆی گۆڕانکارییە لە هۆڕمۆنەکانی جەستە، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی لەروی دەرونیەوە هەست بە خراپی بکەن و زۆر جار توشی دڵتێکەڵهاتن ببن.
9 Behaviors of Pregnant Moms That Affect Their Babies
حەوتەم: کەمی چالاکی و زۆر خواردن
زیادبونی کیش لە ماوەی دوگیاندیا ئاساییە، بەڵام زۆر خواردن بێ ئەوەی هیچ جۆرە چالاکیەک ئەنجام بدەیت دەبێتە هۆی قەلەوی، کە ئەمەش کاریگەری لەسەر تەندروستی کۆرپەلە دەبێت، مەترسی قەڵەوبونی منداڵ زیاد دەکات.
9 Behaviors of Pregnant Moms That Affect Their Babies
هەشتەم: زۆر خواردنی کافایین

کە پێویست دەکات خواردنی ماددە کافایینەکان لە ماوەی دوگیانیدا سنوردار بکرێت، چونکە ماددەی کافایین لە ویلاشی منداڵەکە تێدەپەڕێت و دەچێتە ناو خوێنی منداڵەکەوە، رۆژانە خواردنی یەک یان دو کوپ ئاساییە، بەڵام زیاتر کاریگەری خراپی هەیە.

9 Behaviors of Pregnant Moms That Affect Their Babies

 

ئه‌م بابه‌ته 28980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP