بە ڤیدیۆ؛ شێرێک پەلاماری پاسەوانێک دەدات لەو کاتەی خواردنی پێدەدات

خەندان لایف

لە باخچەی ئاژەڵانی پاکستان پاسەوانێکی پاخچەکە لە کاتی پێدانی خواردن بە شێرێک لەناو قەفەزدا، لەلایەن شێرەکەوە پەلاماری دەدرێت.

کانو بێریادیتا، ئەو پاسەوانەیە کە لەلایەن ئەو شێرەوە پەلاماری دەدرێت، ئەو کاتەی لە قەفەزەکەیدا خۆراکی پێدەدات، ئەو ئاژەڵە دڕندەیە پەلاماری قۆڵی پاسەوانەکە دەدات.

بەگوێرەی شایەتحاڵەکان ئەو کاتەی شێرەکە پەلاماری پاسەوانەکەیداوە، پاسەوانەکانی دیکە ترساون و هاوکاری هاوپیشەکەیان نەکردوە بۆ ئەوەی لە چنگی شێرەکە رزگاری بکەن.

بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی لە تۆڕە کۆمه‌ڵایەتیەکان بڵاوبوەتەوە شێرەکە بۆ ماوەی 40 چرکە پەلاماری پاسەوانەکە دەدات و دواتر وازی لێدەهێنێت.

پاسەوانەکە دەکەوێت و خوێن لە قۆڵی دێت، دواتر دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە، بە گوێرەی راپۆرتە پزیشکیەکان تەندروستی پاسەوانەکە جێگیرە.

ئه‌م بابه‌ته 5930 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP