کۆمسای کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ کۆمسای، بەم نزیکانە نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاودەکاتەوە.

ئەم کاتەت باش، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی کۆمسای دەبێت، لە ئێستادا پرۆمۆی ڤیدیۆ کلیپیەکەی بڵاوکردوەتەوە، رایگەیاند لە داهاتویەکی نزیکدا تەواوی ڤیدیۆ کلیپیەکەی لە پێگەی فەرمی خۆی لە یوتیوب بڵاودەکاتەوە.

کۆمسای لەگەڵ بڵاوکردنەوەی پرۆمۆی ئەم بەرهەمە نوێیەی رایگەیاند "لە مانگی هەشت تاوەکو ئێستا بەهۆی بارودۆخی کوردستان بڵاوکردنەوەی ئەم کلیپەم راگرتوە، بەم زوانە پێشکەشی هەوادارەکانمی دەکەم".

کۆمسای سەرەتاکانی دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ پڕۆگرامی خۆشترین دەنگ، یەکێک بو لە قوتابیەکانی هونەرمەند دیاری قەرەداغی و پێش قۆناغەکانی کۆتایی وازی لە پڕۆگرامەکە هێنا، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.

 

ئه‌م بابه‌ته 3575 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP