دایکێک دەستگیرکرا بە تۆمەتی ئەوەی کوڕە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکەی لە نەخۆشخانە جێهێشت


خەندان لایف

دایکێک لەلایەن پۆلیسی ئەتلەنتاوە دەستگیرکرا بە تۆمەتی ئەوەی کورە 14 ساڵانە خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکەی جێهێشتوە لە نەخۆشخانە.

پۆلیسی ئەتلەنتا رایگەیاند "دوای ئەوەی یەکێک لە پەرستارەکانی نەخۆشخانەکە ئەو مێرمنداڵەی لە نزیکی نەخۆشخانەکە دۆزیەوە کە بە برسێتی لە سەرمادا مابوەوە، دواتر لە کامێرای چاودێرییەوە دەرکەوت دایکەکە ئەو مێرمنداڵەی لە نەخۆشخانەکە جێهێشتوە".

پۆلیسی ئەو شارە ئەوەشی خستەڕو "کە دایکی ئەو منداڵەیان دەستگیرکردوە، هۆکاری جێهیشتنی منداڵەکەی خۆی بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە کە سێ منداڵی دیکەی هەیە و لە ئۆتێلدا دەژین و ناتوانێت ئاگاداری ئەم کوڕەی بێت".

لە ئێستادا ئیلیۆت کە دایکی چوار منداڵە چاوەڕوانی بڕیاری دادگایە، مێرمنداڵە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکە لە خانەی بێسەرپەرشتانی ولاتی جۆرجیایە لەگەڵ هەرسێ منداڵەکەی دیکە.
 

ئه‌م بابه‌ته 4489 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP