بە وێنە؛ تەمەنی 48 ساڵەو لە کچێکی 20 ساڵان دەچێت

خەندان لایف

ڤیکتۆریا فیسەرستۆنی تەمەن 48 ساڵ، هەموانی سەرسام کردوە بەوەی کە تەمەنی لەگەڵ روخسار و شێوەی جەستەی یەک ناگرێتەوە، روخساری تەنها کە کچێکی 20 ساڵان دەچێت.

ئەو خانمە مۆدێلە، دانیشتوی شاری لەندەنە، ئاشکرایکرد هۆکاری مانەوەی بە گەنجی بەهۆی سیستمی خۆراکیەتی کە بە شێوەیەکی رێکخراو پەیڕەوی دەکات، ئەوەش هۆکاری پارێزگاریکردنیەتی لە جوانی، هەروەها دورکەوتنەوەی لە ماددە کحولیەکان هۆکارێکی دیکەیە کە بە گەنجی ماوەتەوە.

ڤیکتۆریا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەکرد هەست بە تەندروستیەکی زۆر باش دەکات، هەروەها دەرکەوتنی بەو شێوازە وایکردوە زیاتر متمانەی بەخۆی هەبێت، بەهۆی ئەو خشە خۆراکیەی کە بۆ ماوەی 15 ساڵە پەیڕەوی دەکات.

ڤیکتۆریا ئەوەی خستەرو "لە تەمەنی 6 ساڵیدا بوم بە روەکی و گۆشتم بەهیچ شێوەیەک نەدەخوارد، دواتر لە تەمەنی 33 ساڵیدا دەستبەرداری بەرهەمی ئاژەڵییەکان بوم، بڕوام وایە ئەمە هۆکاربوە بۆ ئەوەی من بەو شێوازە گەنجە دەربکەوم، ئێستا زیاتر هەست بە باشی دەکەم وەک لەو کاتەی لە بیستەکانی تەمەنمدا بوم".

دەربارەی ئەو بەرهەمە جوانکاریانەی بەکاریدەهێنیت وتی "ئەو کرێمانە بەکاردەهێنم کە رێژەیەکی کەم لە پێکهاتەی کیمایی تێدایە، هەرگیز بۆتۆکسم بۆ روخسارم نەکردوە، بەردەوام دەبم لەسەر ئەم شێوازەم، دەمەوێت تا تەمەنم دەبێت بە 90 ساڵ بە سەرنجراکێشی بمێنمەوە".

ئەو خانمە تەمەن 48 ساڵە لە کۆتایی قسەکانیدا وتی "کاتێک خەڵکی گوێبیستی تەمەنم دەبن سەریان دەسوڕمێت، تەنانەت جارێک بۆ ئەوەی لە کارێکی بازرگان وەربگیرێم درۆم کرد و وتم تەمەن 38 ساڵە، دواتر کە راستیەکەم پێوتن باوه‌ریان پێنەدەکردم تەمەنم 10 ساڵ گەورتر بێت".

 

ئه‌م بابه‌ته 33694 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP