هێلی لەڤ کلیپی بۆی بای بڵاوکردەوە

خەندان لایف

خانمە گۆرانیبێژی ناسراو هێلی لەڤ، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی "بۆی بای"، لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاوکردەوە.

"بۆی بای"، نوێترین کلیپی هێلی لەڤە، لەلایەنی کۆمپانیای سۆنی میوزیک بەرهەم هێنراوە، لە کلیپیەکەدا هێلی لەڤ هاوشێوەی مارلین مۆنرۆ لە فیلمی Gentlemen Prefer Blondes دەردەکەوێت.

هێلی لەڤ چەند رۆژێک پێش بڵاوکردنەوەی کلیپەکەی وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە و وتی "کاتێک تاخ دەخەمە سەرم پیاوان لەسەر ئەژنۆ کرنوشم بۆ دەبەن" کە بەشێکە لە تێکستی گۆرانیەکەی، ئەمەش بوە هۆی ئەوەی دەنگدانەوەی زۆر لێبکەوێتەوە روبەڕوی رەخنەیەکی زۆر ببێتەوە.

 

بۆی بای بینەرێکی یەکجار زۆری هەبو، تەنها لە ماوەی 12 کاتژمێر دوای بڵاوبونەوەی 280 هەزار بینەری تێپەڕاند.

 

ئه‌م بابه‌ته 11036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP