لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

 
خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 14ی کانونی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
چارەسەرکردنی کێشەکان بۆ تێپەربونی کات جێمەهێڵە، چونکە بەم شێوەیە تەنها کێشەکانت دوا دەخەیت و چارەسەریان ناکەیت، بیر لە رێگای ژیرانە بکەرەوە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەکانت بکەیت، بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنیت پێویستە لە بیرکردنەوەی نەرێنی دوربکەویتەوە، دوژمنەکانت دەیانەوێت زیانت پێبگەیەنن، بۆیە ئاگاداربە.

گا 20\4 - 20\5
ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر باش دەبێت بۆت ئەگەر بەبێ کاری دانەنیشیت، پلان بۆ تەواوی رۆژەکەت دابنێ، کاتی ئەوەت دەبێت چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام بدەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی ئاسایی دەبێت وەکو رۆانی پێشو، تەندروستیت کایگەری لەسەر بڕیارەکانی ژیانت هەیە، هەوڵبدە تەندروستیت بەباشی بهێڵەرەوە بۆ ئەوەی بڕیارەکانت گونجاو بێت.

دوانە 21\5 - 20\6
بەهۆی زۆر پەستانی کارکردنتەوە کاتی ئەوەت نابێت گرنگی بە خێزانەکەت بدەیت، کە ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەرتان و پەیوەندیەکەتان بەرەو لاوازی دەچێت، هەوڵبدە کاتی زیاتر تەرخان بکەیت بۆ خێزانەکەت، ئاگاداربە لەلایەنی سۆزدارییەوە نیگەرانی و بیرکردنەوە پەیوەندی تۆ و خۆشەویستەکەت بەهێز ناکات، هەوڵبدە وزەکانت لە چەند کارێکی بەسوددا بەکاربهێنە لەپێناو بەهێزبونی پەیوەندیەکەتان.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
لەلایەنی سۆزدارییەوە زۆر دڵخۆش دەبیت، پاڵپشتی تەواو دەکرێیت لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە، لەلایەنی پیشەییەوە سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت ئەگەر بە وریایی هەنگاوەکانت بنێیت و بیرۆکەکانت بخەیتەڕو، لەلایەنی داراییەوە زیتر بەرەو پێشەوە دەچیت بەهۆی ئەو پلانانەی بۆ لایەنی داراییت داتنابو، تەندروستیت لە ئێستادا باشە.

شێر 23\7 - 22\8
بەهۆی فەرامۆشکردنی خۆتەوە تەندروستیت بەرەو خراپتربون دەچێت، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی رۆژەکەت لێتێکبچێت، هەوڵبدە زیاتر ئاگاداربیت، ئەم چەند رۆژە سەرنجت لەسەر کارەکەت نیە، باشترە پشو وەربگریت بۆ ئەوەی دەرونت ئارام ببێتەوە و سەرنجت زیاتر بێت، کاتی تەواوت نابێت بۆ خۆشەویستەکەت هەوڵبدە هاوسەنگیەک لە نێوان ئەرکەکانت و ژیانی تایبەتیت رابگرە.

فەریک 23\8 - 22\9
هەندێک لێکتێنەگەیشتن لە نێوان تۆ و ئەندامانی خێزانەکەت هەیە، ئەمەش وایکردوە زیاتر سترێست هەبێت، باشترە لەم کاتەدا ئامۆژگاری لە کەسانی بە ئەزمونتر وەربگریت بۆ ئەوەی کۆتایی بە ناکۆکیەکانت بهێنیت، لەلایەنی پیشەییەوە پێویستت بە ئەنجامدانی گەشتێک هەیە بۆ ئەوەی هەندێک لە کارەکەت دوربکەویتەوە و پشو بە جەستەو و دەرونت بدەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
تەندروستیت زۆر باش دەبێت، لەلایەنی جەستەیی و دەرونیەوە زۆر ئارامیت، تەنانەت ئەو بەربەستانەی لەلایەنی پیشەییەوە دێنە سەر رێگات ناتوانن بتوەستێنن و نیگەرانت بکەن، بەرەو سەرکەوتنێکی گەورە هەنگاو دەنێیت ئەگەر زیاتر کاربکەیت، کەسایەتیەکی هێمنت هەیە رێگە مەدە کێشە کۆمه‌لایەتیەکانت توڕەت بکەن.

دوپشک 23\10 - 21\11
لەلایەنی داراییەوە هەندێک کیشەت روبەڕو دەبێتەوە کە هۆکارە بۆ ئەوەی نیگەران ببیت، پەیوەندیەت لەلایەنی کۆمه‌لایەتی و سۆزداریەوە بەهێز دەبێت و زیاتر کات لەگەڵ کەسە نزیکەکانت بەسەر دەبەیت، زیاتر دڵخۆش دەبیت ئەگەر کاتە خۆش و ناخۆشەکانت لەگەڵ هاورێ جێمتمانەکانت بەش بکەیت، سیستمی خۆراکیت رێکبخە و کەمتەرخەم مەبە دەربارەی ئەو خۆراکانەی دەیخۆیت.

کەوان 22\11 - 21\12
سەرکەوتنی تۆ لەلایەنی پیشەییەوە تەنیا پەیوەست نیە بە ماندوبون بە کارەکەتەوە، بەڵکو پێویستە بیرۆکەکانت بخەیتەڕو و هەوڵبدەیت بۆ جێبەجێ کردنیان، لەلایەنی سۆزداریەوە زیاتر وریای ئەو وشانەبە کە لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەکاریدەهێنیت و هەستەکانی ئازار مەدە، بە رەفتارە زبرەکانت دڵتەنگی مەکە، ئەمرۆ دڵخۆشبە و تەندروستیت زۆر باشە.

گیسک 22\12 - 19\1
لە چەند رۆژی رابردو بەردەوام سەرقاڵی بیرکردنەوە بویت، بەهۆی کێشە کۆمه‌ڵایەتیەکانتەوە، هەوڵبدە بیر لە چارەسەر بکەیتەوە و هێندە حۆت نیگەران و خەمبار نەکەیت چونکە بیرکردنەوەی زۆر کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستیت دەبێت، ئەندامانی خێزانەکەت دەیانەوێت لە ئاستێکی بەرزدا بتبینن بۆیە گوێ بۆ ئامۆژگاریەکانیان بگرە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
بۆ ئەوەی ژیانی تایبەتیت لە کێشە بەدور بێت، کۆنترۆڵی توڕە بونەکانت بکە، دەنا دەکەویتە کێشەیەکی گەورەوە، بەتایبەتی ئەو کاتەی لەگەڵ کەسانی لە خۆت گەورتر قسەدەکەیت وریای وشەکانت بە، لەلایەنی پیشەییەوە ڕێز لە هاوپیشەکانت بگرە و لۆمەیان مەکە لە کاتی ئەنجامدانی هیچ هەڵەیەکدا چونکە لێپرسینەوەیان پەیوەندیدار نیە بە تۆوە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
دوای ماوەیەکی زۆر ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت لەلایەنی سۆزداریەوە، پەیوەندیتان زیاتر بەرەو پێشەوە دەچێت، ئەمرۆ هەست بە دڵخۆشی دەکەیت بەهۆی رەفتاری باشی کەسانی چواردەورت لەگەڵ تۆدا، لەلایەنی پیشەییەوە توانات هەیە هەمو بەربەستەکان تێبپەڕێنیت و سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، هەوڵبدە ئەم چەند رۆژە کاتەکانت لە سروشتدا بەسەر بەرە بۆئەوەی هەستە بە ئارامی دەرونت بکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 57472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP