لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 13ی کانونی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
هەوڵبدە خۆراگربە لە جێبەجێکردنی ئەرک و کارەکانت و کاتێکی زیاتر تەرخان بکە لەپێناو گەیشتن بە ئامانجەکانت، ئەم ماوەیە رەنگە خێزانی خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت رەخنەت لێ بگرن، بەڵام هەوڵبدە تێبگە لەپێناو خۆشەویستیتان، سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە.

گا 20\4 - 20\5
هەوڵبدە هەمیشە لەشوێنی کارەکەت سنورێک بۆ هەموان دابنێ و پەیوەندیەکانت بپارێزە، بۆ ئەوەی بگەیت بە ئەنجامێکی باشتر، پەیوەندی سۆزداری بەبێ بایەخ پێدان و گرنگی هەردولا سەرکەتو نابێت، وەرزشی بەیانیان سودێکی زۆری هەیە و سوڕی خوێن چالاک دەکات.

دوانە 21\5 - 20\6
لەئێستادا پێویست بە پلانێک هەیە بۆ ئەوەی پرۆژەی نوێ جێبەجێ بکەیت هەنگاوی نوێ بنێیت لەلایەنی پیشەییەوە، خۆشەویستەکەت سوپرایزێکی خۆش بۆ ئامادەدەکات و هەوڵبدە لەگەڵیدا هەنگاوی نوێ بنێ بەرەو داهاتو، بەبێ پرسی پزیشک دەرمان بەکارمەهێنە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
رەنگە لە کارەکەت گوێبیستی زۆر دەنگۆ و هەواڵی سەیر ببیت، بەڵام گرنگی پێ مەدە و پەیوەستبە بە کارەکانی خۆتەوە، دەنا کاریگەری نەرێنی دەبێت، پەیوەندی سۆزداری پێویستی بە قوربانیدان هەیە بۆ ئەوەی سەرکەتو بن  و داهاتویەکی جوان بنیاد بنێن، هێندە تەمبەڵ مەبە و ئەگەر هەست بە ئازارێک دەکەیت راوێژی پزیشک بکە

شێر 23\7 - 22\8
واز لەو کێشە و گفتوگۆیانە بهێنە لەگەڵ هاوپیشەکانت توشی گرفتی دیکەت دەکات و کاریگەری نەرێنی هەیە، هەوڵبدە تەنها بایەخ بە کارەکانت بدە، خۆشەویستەکەت زۆر توندە و رەنگە هۆکارێک بێت بۆ تێکدانی ژیانی کەسانی دیکە، هەوڵبدە روبەروی بەرەوە و راستگۆیانە لەگەڵیدا بدوێ، ئاگاداربە کەشوهەوای ئەم وەرزە کاریگەری نەرێنی هەیە.

فەریک 23\8 - 22\9
لەهەمو ویەکەوە هەوڵبدە بە ئاگاوە مامەڵە بکە بەرامبەر پیشەکەت بۆ ئەوەی بگەیت بە ئامانجەکانت، ئەمڕۆ بەهۆی بەشداری کردنەوە لەهەندێک چالاکی ئەو رۆتینەی پەیوەندی سۆزداریت دەشکێنیت، ئەمەش سودی دەبێت، تەندروستیت فەرامۆش مەکە، چونکە زیانی هەیە.

تەرازو 23\9 - 22\10
بەرپرسانی کارەکەت بە هەنگاوەکانی تۆ سەرسامن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەشداری چالاکی ئاسودەبەخش بکە و پێکەوە کاتێکی خۆش بەسەربەرن، لایەنی دەرونیت کاریگەری لەسەر تەندروستی جەستەت هەیە.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەندێک لە هاوپیشەکانت باس لە بابەتی نادروست دەکەن بەهۆی ئیرە پێ بردنی زۆرەوە، بەڵام گرنگی پێ مەدە، هەندیک رۆتینی رۆژانە لە پەیوەندی سۆزداریدا کاریگەری نەرێنی نییە لەسەر تۆ و خۆشەویستەکەت، ئەمەش مانای پتەوی خۆشەویستی نێوانتانە، خۆت بەدور بگرە لە خواردنی چەور.

کەوان 22\11 - 21\12
ماندوبونی زۆر لە کارەکەت دەبێتە هۆی ئەوەی پلەیەکی بەرز تۆماربکەیت، خۆشەویستەکەت هەوڵدەدات لە خەمەکانی تۆ کەمبکاتەوە پشتیوانیت بکات، تۆش فەرامۆشی مەکە، تەندروستیت زۆر باشە و توانایەکی باش هەیە کە بەشداری ئەو چالاکیانە بکەیت کە جوڵەی تێدایە.

گیسک 22\12 - 19\1

هەوڵبدە کارەکانت فەرامۆس مەکە و ئەرکەکانت بەشێوەیەکی گونجاو جێبەجێ بکە و کاتەکانت دابەش بکە، خۆشەویستەکەت پێویستی بە راستگۆی و رونی قسەکردنی تۆ هەیە لەهەموو بابەتێکدا، هەولبدە ژەمە خۆراکیەکانت رێکبخە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەمڕۆ پرۆژەی نوێ جێبەجێ دەکەیت و هەنگاوی نوێ دەنێیت بەرەو سەرکەوتن،ئاگاداربە رەفتارکردن بەپێی ئارەزو و میزاجی خۆت لەلایەنی سۆزداریەوە زیانی هەیە، خواردنەوەی سروشتی گرنگە بۆ تەندروستی و هەوڵبدە بیخۆرەوە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3

خۆت رزگار بکە لەهەموو کارێکی کەڵەکەبو، هاوکات هەوڵبدە هیچ کارێکی نادروست و شاراوە ئەنجام مەدە، بەردەوام رەخنەگرتن لە خۆشەویستەکەت سەرکەوتنی بەدوا نایەت، هەوڵبدە لێی تێبگە، رۆژانە شیر بخۆرەوە لەپێناو تەندروستی ئێسک.

ئه‌م بابه‌ته 60697 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP