بۆ پیاوان.. هەندێک تێبینی گرنگی پێست بۆ ئەم وەرزە


خەندان لایف

لەم وەرزەوە کەشوهەوا سارد و تاریکتر دەبێت، کە ئەمەش کاریگەری لەسەر تەواوی جەستە دەبێت بەتایبەتی پێست، پێویست دەکات پارێزگاری لێبکەیت بۆ ئەوەی روبەڕوی گرفتەکانی پێست نەبیتەوە پێویست دەکات ئەم رینماییانە جێبەجی بکەیت.


یەکەم: لەم وەرزەدا پاککەرەوە تایبەت بە جۆری پێستت بۆ روخسارت بەکاربھێنە، بەهیچ شێوازێک سابون بۆ روخسارت بەکارمەهێنە، چونکە pHی پێست ناهاوسەنگ دەکات.

دوەم: هەفتانە ماسک بۆ پێست بەکاربهێنە و تەقشیر بۆ پێستت بکە بۆ ئەوەی خانەکانی پێستت نوێ ببنەوە و پیستە مردوەکان روخسارت لابچێت.

سێیەم: لەم وەرزەدا لێو توشی قلیشان دەبێت، شەوان پێش نوستن شێدارکەوەرەوی لێو بەکاربهێنە.

چوارەم: رێگە مەدە روخسارت وشک ببیت، رۆژانە کرێمی شێدارکەرەوە بۆ روخسارت بەکاربهێنە، بەتایبەتی شەوان و بەیانیان.

پێنجەم: تەنها روخسار نیە کە پێویستی بە شێدارکردنەوە هەیە، بەڵکو دەست و قاچەکانیشت پێویست دەکات کرێمیان بۆ بەکاربهێنیت.

شەشەم: بەهیچ شێوەیەک لە گەرماوی زۆر گەرمدا مەمێنەرەوە، چونکە پێست وشک دەکات و توشی زو چرچ بونی دەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 7360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP