چۆن پەستانی خوێنت هاوسەنگ بکەیتەوە؟


خەندان لایف

بەرزی پەستانی خوێن (زەخت) نەخۆشیەکی درێژخایەنە کاریگەری خراپی لەسەر بەشە جیاوازەکانی جەستە دەبێت، هەندێک جار نیشانەیەکی ئاشکرای نیە کە هەستی پێبکرێت، دەکرێت لە رێگەی ئامێری دەستنیشانکردنی پەستانی خوێن دیاری بکرێت، دەتوانیت بە جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانە پەستانی خوێنت هاوسەنگ بکەیتەوە.

یەکەم: سیستمی خۆراکی
کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بەرزی و نزمی پەستانی خوێن هەیە، هەوڵبدە زیاتر گرنگی بەو خۆراکانە بدە کە دەوڵەمەندن بە کالسیۆم و مەگنسیۆم، دەبنە هۆی نزمکردنەوەی پەستانی خوێن.

دوەم: سترێس کەم بکەرەوە
هەبونی سترێس، توڕەیی، نیگەرانی دەبنە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، هەوڵبدە خۆت لە سترێس بەدور بگرە، هەروەها ئەو راهێنانە ئەنجام بدە کە دەبنە هۆی نزمبونەوەی پەستانی خوێن وەکو یۆگا.

سێیەم: وەرزش ئەنجام بدە
وەرزشکردنی کاریگەری ئەرێنی لەسەر هاوسەنگ کردنی پەستانی خوێن هەیە، رێگری دەکات لەوەی توشی دڵەراوکێ و سترێس ببیت.

چوارەم: مەساج کردن
تویژینەوەیەک لەسەر 10 ئافرەت ئەنجام دراوە کە تەمەنیان لە نێوان 60 بۆ 68 ساڵیدا بوە و پەسانی خوێنیان بەرز بوە، کاتێک رۆژانە بۆ ماوەی 2 کاتژمێر مەساجیان بۆ جەستەیان کردوە، بەرزی پەستانی خوێنیان بە رێژەیەکی هەستپێکراو نزم بوەتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 15572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP