خۆراکێک بۆ چارەسەری خەمۆکی دۆزرایەوە

خەندان لایف

لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتوە قارچک بەهۆی ئەو مادە خۆراکیانەی لە پێکهاتەیدا چارەسەری خەمۆکی دەکات.

چەند توێژەرێک لە کۆلێژی کینگس لەندەن بۆیان دەرکەوت قارچک بە چارەسەرێکی سەرسوڕهێنەری خەمۆکی دادەنرێت، بەهۆی ئەوەی ماددەی سیلوسوبینی تێدایە، کە دەتواندرێت سود لەو ماددەیەم ببینرێت بۆ ئەوەی دەرمانی چارەسەرکردنی خەمۆکی لێدروست بکەن.

لەو توێژینەوەیەدا هاتوە کە کە قارچک وادەکات بیرکردنەوەی نەرێنی لە مێشکی کەسەکەدا نەمێنێت و زیاتر بە ئەرێنی بیر بکاتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا قارچک جگە لە خەمۆکی بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشی دیکە بەکاردەهێنرێت، وەکو ئەلزەهایمەر، لاوازی، سەرئێشە، هەروەها سترێس و دڵەراوکێ ناهێڵێت، هەوەها یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەویت دەستبەرداری ماددە کحولیەکان و جگەرە کێشان ببن.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 33555 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP