هەرگیز لە پێناو کەسانی دیکەدا ئەم کارانە ئەنجام مەدە

خەندان لایف

زۆر کات تەنها بۆ ئەوەی چواردەورەکەت قبوڵت بکەن زۆر شت ئەنجام دەدەیت کە بە ویست و ئارەزوی خۆت نیە، بەڵام پێویستە ئەوە بزانیت هەمو کەسێک  تایبەتمەندی خۆی ھەیە، پێویست نیە لە پێناو کەسانی دیکە دەستبەرداری هەندێک شت ببیت کە خۆشی و چێژی ژیانت لێدەسەنێتەوە.

یەکەم: خۆ گونجاندن لەگەڵ کەسانی دەورەبەر واناکات سادە دەربکەویت
زۆر کەس دەیانەویت تەنها لە پێناو چواردەورەکەیان وەکو کەسێکی سادە دەربکەون، کە لە راستیدا بەو شێوازە زیاتر وەکو نواندنێک دەردەکەوێت، بۆیە هەرگیز خۆت مەگۆڕە، بە شێوازی خۆت رەفتار بکە زیاتر قبوڵکراو دەبیت.

دوەم: گەشتکردن تەنها بۆ ئەوەی نیشانی کەسانی دیکەی بدەیت
گەشتکرن زیاتر بۆ ئەوەیە چێژ لە دیمەنەکان ببینیت نەک بەردەوام سەرقاڵی وێنەگرتن بیت تەنها بۆ ئەوەی نیشانی کەسانی دیکەی بدەیت کە گەشتت ئەنجامداوە.

سێیەم: شاردنەوەی روی راستەقینەی خۆت
هەرگیز لە پێناو ئەوەی لەلایەن کەسانی دیکەوە قبوڵ بکرێیت بە شێواز و ستایلی جلوبەرگی جیاواز دەردەکەون، کە ئەمەش وادەکات زیاتر هەستە بە نا ئاسودەیی بکەن، بۆیە هەمو کاتێک بە شێوازی خۆت دەربکەوە.

چوارەم: نیشاندانی پەیوەندی خۆشەویستیت لە سۆشیاڵ میدیا

لەم چەند ساڵەی رابردودا ئەو کەسانەی پەیوەندی خۆشەویستیان هەیە زیاتر لەوەی گرنگی بە ژیانی تایبەتی خۆیان بدەین گرنگی دەدەن بەوەی لە تۆڕە کۆمه‌ڵایەتیەکان دڵخۆش دەربکەون، هەوڵبدە ژیانی تایبەتیت تێکەڵی تۆڕە کۆمه‌ڵایەتەکان مەکە.

پێنجەم: وازهێنان لە خەونەکانت
جوانی ژیان لەوەدایە خەونت هەبێت، لەوەش جوانتر ئەوەیە هەوڵ بۆ بەدی هێنانیان بدەیت، هەرگیز لەپێناو کەسانی دیکە دەستبەرداری خەونەکانت مەبە، رێگەمەدە تێپەڕبونی کاتەکان خەونەکانت لێوەربگرێتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 55106 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP