نوێترین وێنەی هێلی لەڤ روبەڕوی رەخنە دەبێتەوە

خەندان لایف

خانمە گۆرانیبێژی کورد هێلی لەڤ لە نوێترین وێنەیدا کە دەردەکەوێت روبەڕوی رەخنەیەکی زۆر بوەوە لەلایەن هەوادارەکانیەوە.

هێلی لەڤ لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیەدا دەڵێت "کاتێک تاج دەخەمە سەرم پیاوەکان لەسەر ئەژنۆ کرنوش دەبەن بۆم"، ئەمەش بوە هۆی ئەوەی دەنگدانەوەی زۆر بەدوای خۆیدا بهێنێت و هەوادارانی هێلی دەڵێن "ئەو وێنەیە بێرێزی کردنە بە مرۆڤ".

هێلی لەو وێنەیەدا هاوشێوەی مارلین مۆنرۆ لە فیلمی Gentlemen Prefer Blondes، دەردەکەوێت، هەروەها مادۆنا لە ساڵی 1985، کایلی جینەر لە هەلۆوینی ئەمساڵدا بەو شێوازە دەرکەوتن. 

ئه‌م بابه‌ته 47424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP