لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 12ی کانونی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
لەلایەنی پیشەییەوە کارەکانت لەلایەنی خاوەن کارەکەتەوە ستایش دەکرێت، ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی زیاتر بەرەو پێش بچیت و متمانەی زیاترت بە خۆت هەبێت، ئەگەر دەتەوێت دڵی خۆشەویستەکەت بەدەست بهێنیت ئەوا دەبێت لەسەرەتادا متمانەی ئەو بەدەست بهێنیت، ئەمرۆ تەندروستیت زۆر باش دەبێت.

گا 20\4 - 20\5
ئەمرۆ رۆژێکی باشتر دەبێت بەراورد بە رۆژانی پێشو، زیاتر متمانەت بە خۆت و تواناکانت دەبێت، ئەگەر دەتەوێت زیاتر پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت بەهێزتر بکەیت ئەوا پێویستە زیاتر تێگەیشتنت هەبێت بۆ چواردەورەکەت، هیچ رەفتارێکی خۆشەویستەکەت بە چاوی رەخنەوە تەماشا مەکە لەپێناو بەردەوامبونی پەیوەندیەکەتان.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمرۆ سەرەڕای ئەوەی بە تەواوی ماندو دەبیت بەڵام رۆژێکی باش دەبێت بۆت، هەوڵبدە کاتی زیاتر بۆ پشو وەرگرتن تەرخان بکە، وریابە زۆر ماندوبون کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەرونیت دەبێت، ئەم چەند رۆژە لە توڕە بون دوربکەوە بەتایبەتی لەکاتی قسەکردن لەگەڵ خۆشەویستەکەت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
رۆژێکی کەمێک قورس دەبێت بۆت لە هەندێک روەوە، زیاتر توشی سترێس دەبیت بەتایبەتی لەژیانی تایبەتیتدا، ئەگەر دەتەویت کێشەکانت چارەسەر بکەیت ئەوا وریای وشەکانت بە، بەم زوانە بڕیارێکی گرنگ دەدەیت بەڵام پێویستە ژیرانەتر بیری لێبکەیتەوە، نیگەران مەبە دەربارەی تەندروستیت بەم زوانە هەمو شتێک ئاسایی دەبێتەوە.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمڕۆ زۆر سەرقاڵ دەبیت، هەوڵبدە ئەم سەقاڵیەکەت کار نەکاتە سەر پیشەکەت، بۆ ئەوەی بتوانیت ئەرکەکانت لەلایەنی پیشەییەوە ئەنجام بدەیت و ئەرکی زیاترت بەسەردا کەڵەکە نەبێت، لەلایەنی سۆزداریەوە ئەم چەند رۆژە نیگەرانیت و بایەخی تەواو پێنادرێت لەلایەن خۆشەویسەکەتەوە، هەوڵبدە هۆکارەکەی بدۆزەرەوە.

فەریک 23\8 - 22\9
لەلایەن داراییەوە رۆژێکی باش نابێت، هەوڵبدە بە وریایی پارەکانت خەرج بکەیت و لە شتی بێسوددا بەکاری نەهێنیت، ئەمڕۆ کاتی ئەوەت دەبێت بە تەواوی پشو وەربگریت و هەمو ئەو ئەرکانەی لەسەر شانت بون لە کاتی خۆیدا ئەنجامیان بدەیت، پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانت لە ئێستادا بەهێزە بەتایبەتی لەگەڵ خێزانەکەت و خۆشەویستەکەت.

تەرازو 23\9 - 22\10
پەیوەندیە کۆ مەڵایەتیەکانت لە ئێستادا لە ئاستێکی زۆر باشدایە، ئەم چەند رۆژە نیگەرانی پیشەکەتیت، هەوڵبدە زیاتر کارەکانت بە پلان رێکبخە و خۆت نیگەران مەکە دەربارەی داهاتوی کارەکەت، کێشە سۆزدایەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت کۆتایی دێت ئەگەر زیاتر کاتی بۆ تەرخان بکەیت، ئەم چەند رۆژە سترێس و زۆر ماندوبون کاریگەری دەکاتە سەر تەندروستیت، هەوڵبدە پشو وەربگرە.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەندێک کێشەت هەبوە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت، زوتر کێشەکانت کۆتایی دێت ئەگەر تێگەیشتن لە نێوان تۆ و ئەندامانی خێزانەکەت هەبێت، لەسەر قسەی کەسانی چواردەورت خۆشەویستەکەت هەڵمەسەنگێنە، متمانەی تەواوت پێی هەبێت، گرنگی بە سیستمی خۆراکی تەندروستی بدە.

کەوان 22\11 - 21\12
رێگەمەدە کەسانی کەم ئەزمون کارەکانت بۆ هەڵبسەنگێنن، دەنا کاریگەری لەسەر سەرکەوتنت دەبێت لە داهاتودا، لە هەوڵەکانت بەردەوام بە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەت، ناکۆکی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت چارەسەر دەبێت و پەیوەندیتان هاوشێوەی جاران بەهێز دەبێت، تەندروستیت زۆر باشە و ئەمڕۆ وزەی ئەرێنیت زۆرە.

گیسک 22\12 - 19\1
بارودۆخەت لەلایەنی پیشەییەوە زۆر باشە و لە شوێنی کارەکەت هەست بە ئاسودەیی دەکەیت، زیاتر سەرکەوتو دەبیت ئەگەر ئامۆژگاری لە هاوپیشەکانت وەربگریت و لە پیشەکەتدا جێبەجێی بکەیت، ئەمڕۆ کاتی ئەوەت دەبێت خۆشەویستەکەت ببینیت و هەندێک کات پێکەوە بەسەر بەرن، لە ئێستادا تەندروستیت باشە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەمرۆ پێویستە دەکات بەشێوەیەکی هاوسەنگ هەڵسوکەوت بکەیت واتە کات بۆ پیشەکەت و ژیانی تایبەتیت تەرخان بکە، ئەمڕۆ لە هەرجۆرە چاوپێکەوتنێکی فەرمی دوربکەوەرەوە چونکە دواتر پەشیمانی لەدوا دێت، ئاگاداری وشەکانت بەلەلایەنی سۆزداریەوە، بۆ ئەوەی وشەکان هەستی خۆشەویستەکەت بریندار نەکات.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەمرۆ هیچ بڕیارێک بەپەلە مەدە، باشترە سەرەتا بیر بکەیتەوە و دەرئەنجامەکەی لێکبدەیتەوە پاشان بڕیار بدەیت، رەنگە کەمێک بەربەست بێتە بەردەمت لەلایەنی پیشەییەوە، بەڵام وەکو ئەزمون لێی بڕوانە نیگەران مەبە، ژیان سۆزداریت فەرامۆش مەکە بەڵکو کاتی زیاتری بۆ تەرخان بکە، باشترە لە خواردنی شیرینی دوربکەویتەوە لە پێناو تەندروستیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 57541 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP