ئەو خۆراکانەی سیستمی بەرگری لەشی منداڵ بەهێز دەکەن

خەندان لایف

دایکان لە وەرزی سەرمادا زیاتر لە هەر شتێک نیگەرانی تەندروستی منداڵەکانیانن، کە رەنگە بەهۆی ئەم وەرزەوە توشی سەرمابون یا ئەنفلۆنزا ببن، هەندێک خۆراک هەیە کە یارمەتی بەهێزبونی سیستمی بەرگری لەشی منداڵ دەدات و رێگە نادات منداڵەکەت ببێتە نێچیری نەخۆشیە وەرزیەکان.

یەکەم: ماست
بەکتریای سود بەخشی تێدایە، سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی زو چاکبونەوەی نەخۆشی دەدات.

دوەم: سیر
خۆراکێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی سیستمی بەرگری لەش بەهێز بکات، دەتوانیت لە خۆراکەکانتدا بەکاریبهێنیت بۆ منداڵەکەت.

سێیەم: بادام
دەوڵەمەندە بە پرۆتین، ریشاڵ، پۆتاسیۆم، چەوری تەندروست، کە بۆ تەندروستی منداڵ زۆر باشە، دەتوانیت رۆژانە بیدەیت بە منداڵەکەت.

چوارەم: ماسی
بەتایبەتی ماسی سەلەمون دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا 3، پرۆتین و ڤیتامین بی، کە تەندروستی منداڵ دەپارێزێت و سیستمی بەرگری لەشی بەهێز دەکات.

پێنجەم: سوپی مریشک
چەندین سودی گرنگی هەیە، یارمەتی جەستە دەدات بەرگری پەیدا بکات بەرامبەر نەخۆشیەکان.

شەشەم: قارچک
بەهۆی پێکهاتە خۆراکیەکان سودی گرنگ بە جەستەی منداڵ دەگەیەنێت، لەم وەرزەدا پێویستە زیاتر گرنگی پێبدەیت.

ئه‌م بابه‌ته 20039 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP