هەندێک تێبینی جلوبەرگ تایبەت بەو خانمانەی باڵایان کورتە

خەندان لایف

هەمو خانمێک جوانی و تایبەتمەندی خۆی هەیە، زیاتر جوانتر دەردەکەون ئەگەر ئەو ستایلەی هەڵیدەبژێرن لەگەڵ شێوەو باڵایان گونجاوبێت، ئەو خانمانەی باڵایان کورتترە لەکاتی هەڵبژاردنی عەزیدا باشترە ئەم ستایلانە بۆ عەزی هەڵبژێرن بۆ ئەوەی باڵایان بەرزتر دەربکەوێت.

یەکەم: لە کاتی پۆشینی عەزیدا کۆڵۆن لەبیر مەکە، چونکە وادەکات باڵات بەرزتر دەربکەوێت.

دوەم: ستایلی بۆیفرێندی ستایلێکی زۆر گونجاوە بۆ تۆ، بەتایبەتی ستایلی پانتۆڵی بۆیفرێند.

سێیەم: لە کاتی پۆشینی عەزی یان بەدی پشتێن لەبیر مەکە، چونکە کەمەرت دەردەخات و وادەکات باڵات بەرزتر دەربکەوێت.

چوارەم: ئەو بەدیەی یان ئەو عەزیەی دەیپۆشیت باشترە یەخەکەی شێوە حەوتی بێت، بەم شێوازە باڵات بەرزتر دەردەکەوێت.

پێنجەم: ئەو پێڵاوانە لەپێ بکە کە لە ناوەوە بنیان بەرزە، بەم شێوەیە پێڵاوەکەت نزم دەردەکەوێت بەڵام باڵات بەرز.

ئه‌م بابه‌ته 19598 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP