ئەو چوار وشەیەی پێویستە هەمو بەیانیەک بە خۆتی بڵێیت

خەندان لایف

دەوترێت بەشێکی زۆر لە هێزی جەستە بەهۆی وشەوەیە، بەتایبەتی ئەو وشانەی کە بەرامبەر خۆت بەکاری دەهێنیت، بۆیە گرنگە ئاگاداری ئەو وشانە بیت کە بە خۆتی دەڵێیت، پێویستە وشکەکانت ئەرێنی بن، ئەگەر سەرکەوتنت دەوێت پێویستە بەیانیان ئەم چەند وشەیە بەخۆت بڵێیت.

یەکەم: من باشترینم
هیچ کەسێک بە تەواوی لە کەسێکی دیکە ناچێت، کاتێک خۆت بە کەسانی دیکە بەراورد دەکەیت زیاتر خۆت بە لاواز دێتە پێش چاو، پێویستە خۆت بە باشترین ببینیت.

دوەم: من دەتوانم ئەنجامی بدەم

ئەگەر چەند خەونێکت هەیە و ئامانجت هەیە، پێویستە هەمو بەیانیەک بە خۆت بڵێیت دەتوانم پێی بگەم و ئەنجامی بدەم.

سێیەم: من براوەم
گرنگ نیە پلانت چیە بۆ ئەو رۆژە، هەمو بەیانیەک بەخۆت بڵێ ئازایەتی لە خوێنی مندا هەیە و من کەسیکی براوەم، دەتوانم هەمو ئەو شتانە ئەنجام بدەم کە دەمەوێت.

چوارەم: ئەمڕۆ رۆژی منە
گرنگ نیە دوێنێ یان رابردو چی رویداوە، هەمو بەیانیەک بە خۆت بڵێ ئەمڕۆ رۆژێکی نوێیە، تۆ هەمان کەسی دوێنێ نیت، بڕوات هەبێت داهاتوت پرشنگدار دەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 23919 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP