ئەو تایبەتمەندیانەی تەنیا لە کچانی شەرمندا بونی هەیە

خەندان لایف

ئەو کچانەی شەرمنن هەمیشە وادەردەکەوێن کەسانێک بن کە لەگەڵ کەسانی چواردەوریان کەمتر تێکەڵ بن، لەگەڵ ئەوەشدا کەسانێکی بێدەنگن و هەمیشە بەهه‌ڵسوکەوتە هێمنەکانیان سەرنجی کەسانی دەوروبەریان رادەکێشن، ماڵپەری cosmopolitan ئەو تایبەتمەندیانەی بڵاوکردوەتەوە کە لە کچانی شەرمندا بونی هەیە.

یەکەم: کەسێکە متمانەی بە خۆی و تواناکانی خۆی هەیە.

دوەم: کەسێکی سەربەخۆیە و هەرگیز پشت بە کەسانی دیکە نابەستێت.

سێیەم: گوێگرێکی زۆر باشە بۆ کەسانی چواردەوری.

چوارەم: جێی متمانەیە و دەتوانیت متمانە پێبکەیت.

پێنجەم: کەسێکی خۆپەرست نیە و هەمیشە دەیەوێت باشترینی چواردەورەکەی ببینێت.

شەشەم: کارەکانی بە پلان رێکدەخات و بەردەوام پابەندی کاتە.

حەوتەم: هەمیشە بیر دەکاتەوە پێش ئەوەی هەر شتێک بڵێت.

هەشتەم: هەستەکانیان تەنها بۆ ئەو کەسانە دەخەنەڕو کە متمانەیان پێیان هەیە.

نۆیەم: کەسێکە زۆر کەم قسەدەکات، بەڵام هەمیشە ئاگاداری روداوەکانە.

دەیەم: زۆر بە کەمی داوای هاوکاری لە کەسانی دیکە دەکات، بەڵام هەمو کات ئامادەیە بۆ ئەوەی هاوکاری چواردەورەکەی بکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 26086 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP