ئایا جۆی جۆناس تائێستا تەیلەر سویفتی خۆشدەوێت؟

خەندان لایف

لە نوێترین ڤیدیۆی جۆی جۆناس کە لە تۆڕی کۆمه‌ڵایەتی ئینساگرام و تیک تۆک بڵاوی کردبویەوە، گۆرانیە نوێیەکەی تەیلەر سویفت، خۆشەویستە کۆنەکەی دەڵێتەوە.

جۆی جۆناس لەو ڤیدیۆیەدا گۆرانی Loverی تەیلەر سوفت بۆ براکەی دەڵێت، بەشێک لە هەوادارەکان دەڵێت وتنەوەی ئەم گۆرانیە لەلایەن جۆی جۆناسەوە بەهۆی ئەوەیە هێشتا جۆی تەیلەری خۆشدەوێت.

بەڵام میدیا جیهانیەکان رەتی دەکەنەوە وتنەوەی ئەم گۆرانیە بەواتای ئەوەبێت کە جۆی تائێستا تەیلەری خۆشدەوێت، لەبەر ئەوەی لەسەرەتای ئەمساڵدا تەیلەر سویفت دەربارەی پەیوەندی خۆشەویستی خۆی و جۆی، رایگەیاند "ئێمە ئەو کاتە تەمەنمان 18 ساڵ بو، پەیوەندیەکەمان خۆشەویستیەکی هەرزەکارانەبو، ئێستا هەردوکمان پێکەنینمان بەو کاتە دێت".

دوابەدوای تەیلەر، جۆی جۆناس لە چاوپێکەوتنێکدا قسەکانی تەیلەری پشتراست کردەوە و وتی "ئێمە ئەو کاتانەمان لەبیر کردوە، بەڵام من و تەیلەر بۆ هەمیشە هاوڕێین".

جۆی جۆناس و تەیلەر سویفت لە ساڵی 2008 پەیوەندی خۆشەویستیان ئاشکرا کرد، بەڵام دوای سێ مانگ لەو پەیوەندیە بە شێوەیەکی فەرمی جیابونەوە.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 13849 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP