ریهانا هاوسەرگیری لەگەڵ گەنجە ملیاردێرە سعودیەکە دەکات؟

خەندان لایف

دوای دوساڵ لە پەیوەندی خۆشەویستی نهێنی، ریهانا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستە ملیاردێرە سعودیەکەی پێکبهێنێت.

سەرچاوەیەکی نزیک لە ریهانا ئەوەی خستەڕو "پەیوەندی حەسەن جەمیل و ریهانا زۆر باشە و پەیوەندیەکی بەهێز لە نێوانیان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هەمو هەوڵێکیان دەدەن بۆ ئەوەی سەرنجیان لەسەر ژیانی تایبەتی خۆیان بێت".

لەگەڵ ئەوەشدا ریهانا هەمیشە ویستویەتی ژیانی تایبەتی خۆی لە چاوی میدیا و تۆڕە کۆمه‌ڵایەتیەکان بەدور بخات بۆیە هیچ رونکردنەوەیەکی دەربارەی داهاتوی خۆی و حەسەن  جەمیل نەکردوە.

بەڵام ئەو سەرچاوە نزیکە لەو خانمە بازرگانەوە رایگەیاند "ریهانا و حەسەن دەیانەوێت گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانیان بکەن و سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەوەی لە ساڵی داهاتو ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنن".

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕو "ریهانا دەیەوێت منداڵی هەبێت و ببێت بە دایک، بەڵام حەسەن دەیەوێت سەرەتا ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنن پاشان منداڵیان هەبێت، بۆیە رەنگە 2020 ساڵی ریهاناو خۆشەویستەکەی بێت".

ریهانا-ی تەمەن 29 ساڵ هونەرمەندێکی دیاری بواری میوزیکی پۆپ و هیپهۆپ-ە و چەندین کاری ناوازەی هەیە. لە ساڵی 2003دا دەستی کرد بە کاری میوزیک و لە 2005دا یەکەم ئەلبومی دەرکرد کە سەرکەوتنێکی دەستبەجێی بەدەستهێنا. کلیپە میوزیکییەکانی سەدان ملیۆن جار دەبینرێن و چەندین خەڵاتی ناوداری پێ بەخشراوە، لەوانە خەڵاتەکانی MTV و ئاڵما و AMA.

 

ئه‌م بابه‌ته 13821 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP