شێوازی دروستکردنی شوکولاتەی خڕ


خەندان لایف

پێداویستیەکان:

2 پاکەت پسکیتی سادە
1 قوتو شیری خەست
1\2 کوپ گوێز
1 کوپ گوێزی هندی
2 کەوچک کاکاو
1 پاکەتی بچوک خامە
بۆ رازاندنەوەی بە ئارەزوی خۆت

شێوازی ئامادەکردنی:
- پسکیت و گوێزەکە ورد بکە و تێکەڵی بکە، لەگەڵ گوێزی هندی و کاکاوەکە.
- پاشان خامەی تێبکە و دواتر سیرەکە بکە بەسەریدا، تێکەڵی بکە تا وەکو هەویرێکی لێدێت.
- بۆ ماوەی 10 خولەک بیکەرە سەلاجەوە.
- بە پێی ئارەزوی خۆت بیرازێنەرەوە، پاشان بیکەرە سەلاجەوە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر، ئامادەیە بۆ پێشکەشکردن.

ئه‌م بابه‌ته 9042 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP