کاردی بی، دوای خیانەتی هاوسەرەکەی ئامادەنیە جیاببێتەوە

خەندان لایف

کاردی بی و ئۆفسێت، کە لە ساڵی 2017 ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێنا، دوای چەند مانگێک روبەڕوی چەند کێشەیەکی خێزانی بونەوە، ئەوەش بوە هۆی ئەوەی بۆ ماوەی چەند مانگێک پەیوەندیان پێکەوە نەمێنێت.

دورکەوتنەوەی کاردی بی و ئۆفسێت زۆری نەخایەن و دوبارە گەڕانەوە لای یەکتر، کاردی بی، ئەو دەنگۆیانەی پشت راست کردەوە کە دەوترا ئۆفسێت خیانەتی لە کاردی بی کردوە، لەگەڵ ئەوەشدا کاردی بی رەتی کردەوە کە لە هاوسەرەکەی جیاببێتەوە.

زۆرێک لە هەواداران دەیانوت پیویستە کاردی بی جیاببێتەوە چونکە خیانەنی لێکراوە بەڵام کاردی دەربارەی ئەم بڕیارەی رونکردنەوەی دا و وتی "راستە هاوسەرەکەم خیانەتی لێکردم، بەڵام بڕیارمدا لەگەڵی بمێنمەوە، ئەمەش هۆکاربو بۆ ئەوەی ئافرەتان لەمن بێهیوا ببن".

وتیشی "کاتێک کەسێکت خۆش دەوێت و بەهۆی قسەی تۆڕە کۆمه‌ڵایەتیەوە قسەی لەگەڵدا نەکەیت، ئەوا تۆ لە ناخەوە دڵخۆش نیت، چونکە تۆ ئەوت خۆش دەوێت و دەتەوێت قسەی لەگەڵدا بکەیت".

کاردی ئەوەشی خستەڕو "پێشتر ئێمە هەشت منداڵبویت لە خێزانەکەمدا، بەهۆی ئەوەی باوکمان لەگەڵبو زۆردڵخۆش بوین، دەربارەی هاوسەرەکەشم هەست دەکەم منداڵەکەم زیاتر دڵخۆشە کاتێک لەگەڵ هاوسەرەکەمداین"

لە کۆتاییدا ئەوەشی خستەڕو "هیچ پەیوەندیەک بەو شێوەیە نیە کە لە تۆڕە کۆمه‌ڵایەتیەکان دەبینرێت، هەمو کەسێک کێشەی هەیە، بەڵام من دەمەوێت کەسێکی لێبوردە بم و پارێزگاری لە خێزانەکەم بکەم".

کاردی بی لەدایکبوی ساڵی 1992، سەرەتای دەرکەوتن و هۆکاری ناسراوی بەهۆی چەند ڤیدیۆیەکی ڤاین بو لە تۆڕە کۆمه‌ڵایەتیەکان، لە ساڵی 2015 بەشێوەیەکی فەرمی هاتە ناو دنیای هونەرەوە، لە ساڵی 2017 ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ راپەری ئەمریکی ئۆفسێت ئەنجامدا، خاوەنی منداڵێکە.

ئه‌م بابه‌ته 15818 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP